
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق دەڵێت، ئاساییە لایەنەکانی عێراق وابەستەیی ئاینیی دەرەکی بن وەک پابەندبوون بە ویلایەتی فیقهی، بەڵام پێویستە لەسەر خاکی وڵاتەکە وابەستەیی سیاسیی دەرەکی بوونی نەبێت.
وێنە گەورەکە: بەشێک لەلایەنەکانی عێراق یەکتریی بە وابەستەیی سیاسەتی وڵاتانی هەرێمیی بەگشتی و بەتایبەت ئێران تۆمەتبار دەکەن، بەشێک لەلایەنەکانی شیعەش پابەندبوونی تەواوی خۆیان بە سیاسەتی ویلایەتی فیقهی ناشارنەوە و بە شانازییەوە پابەندن پێوەی.
لێدوانی فەرمی: حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق لە چاوپێککەوتنێکدا ئاماژەی بەوەکرد، مەترسی لەسەر کەرتی دارایی و ئابووری عێراق هەیە، ئەویش بەهۆی زیادکردنی دامەزراندن و خەرجییەکانی دەوڵەت بەشێوەی هەڕەمەکیی و جێگیریی و مەترسیی کەمبوونەوەی داهاتەکانی دەوڵەت.
ـ وابەستەیی ئاینیی لە هەموو وڵاتێکی جیهاندا هەیە و شتێکی ئاساییە، "وەک ئەوەی ئێمە هەر کامێکمان مسوڵمانین و پەیڕەوی لە ڕێبازێکی میانڕەوی دیارییکراو دەکەین"، بەڵام نابێت سیستمی وابەستەیی سیاسیی لەسەر خاکی عێراق بوونی هەبێت.
- نابێت پاساو بۆ مانەوەی چەک لە دەرەوەی دەوڵەت بهێنرێتەوە.
- دیاردەی چەکداریی دۆخی ئارامی کۆمەڵایەتیی و شەقام دەشێوێنێت.
- هیچ بڕیار و هەوڵێکی ڕاستەقینە بۆ تێکەڵکردنی حەشدی شەعبی بە دامەزراوەکانی دیکەوە نییە و حەشد وەک دامەزراوەیەکی سەربەخۆ دەمێنێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی بڕیاری دا مووچەی خانەنشینانی پيشمەرگە خەرج بکرێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای ئەمریکا، ڕووسیاش دەیەوێت تاقیکردنەوە ئەتۆمییەکان دەستپێدەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بە سپۆنسەری ئاڤا میدیا یەکەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ وەرزش و لەشجوانی دەکرێتەوە
4 تشرینی دووەم

مامە ڤاندام: داوا دەکەم خەڵک دەنگ بەو لایەنە بدات کە خزمەتی خەڵکی کوردستان دەکات
3 تشرینی دووەم

عێراق لە پلەکانی کۆتایی بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد دێت
3 تشرینی دووەم

خواردنی مۆز و کیوی ڕێژەی پۆتاسیۆمی لەش بەرز دەکەنەوە
2 تشرینی دووەم

فێڵێکی نوێی پارە وەرگرتن لە کاسبکارانی سنووری هەولێر سەرهەڵدەدات
2 تشرینی دووەم
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
بەشەخۆراکی 500 هەزار کەس ڕادەگیرێت






