ڕێژەی 81٪ ـی دەنگدەرانی دهۆک خۆیان بۆ دەنگدانی پەرلەمانی عێراق تۆمارکردووە
- کوردستان
- 1 ئایار

گرافیک؛ پەیڕەو سەلاح - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
پرۆسەی نوێکردنەوە و دەرهێنانی کارتی بایۆمەتری دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەردەوامە، 19٪ـی دەنگدەرانی دهۆک خۆیان تۆمارنەکردووە و کەمتر لە مانگێک لەبەردەمیان ماوە، بۆ ئەوەی کارەکانیان تەواو بکەن.
وێنە گەورەکە: بڕیارە ڕۆژی 2025-11-11، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت؛ لە کۆی 944 هەزار و 994 کەس لە دهۆک کە مافی بەشداریکردن لە دەنگدانیان هەیە، نزیکەی 26 هەزاریان لەدایکبووی 2007 ـن و یەکەم جارە دەنگ دەدەن.
لێدوانی فەرمی: خالد عەباس، بەرپرسی ئۆفیسی دهۆکی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاڤای گوت، "پرۆسەی خۆتۆمارکردن بەردەوامە، تاوەکو ئێستا 81٪ـی دەنگدەران کە دەکاتە 765 هەزار و 445 کەس تۆماکراون و مامەڵەکانیان نوێ کردووەتەوە."
باکگراوند: سەرەتای مانگی چوار ئەنجوومەنی وەزیرانی فیدڕاڵ بڕیاری دا ڕۆژی 11ی تشرینی دووەمی 2025 هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کاتژمێر لەمەوپێش

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
22 کانوونی دووەم

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
