
ئاڤا دیجیتاڵ
لەسەر ڕەزامەندیی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، وەزارەتی کار و كاروباری كۆمەڵایەتی، 25 مێردمنداڵی بێسەرپەرشت كە تەمەنیان دەگاتە 18 ساڵ دادەمەزرێنێت.
چیرۆكە سەرەكییەكە: وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە: سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕەزامەندی دەربڕی بۆ بەگرێبەستکردنی ئەو منداڵانەی لە خانەكانی كوران و كچانی بێسەرپەرشت تەمەنیان دەگاتە 18 ساڵ، ژمارەیان 25 مێردمنداڵە.
لێدوانی فەرمی: یەكەمجارە لەدوای كابینە یەک لەدوای یەكەكانی حكومەتی هەرێمی كورستان، كابینەی نۆیەم كۆتایی بە كێشەی ئەو مێردمنداڵانە هێنا. لە ڕاگەیێنراوێک وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی وای گوت.
باكگراوند: لە ڕێكەوتی 10-08-2023 نووسینگەی وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان نوسراوێكی ئاراستەی نوسینگەی تایبەتی سەرۆكوەزیران بارزانی كردووە، ئاماژەی بە نووسراوی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران كردووە لە ڕێكەوتی 27-07-2023 تایبەت بە ڕەزامەندیی سەرۆكوەزیران بارزانی سەبارەت بە خانەكانی كوڕان و كچان تایبەت بە دامەزراندنی ئەو منداڵانەی كە تەمەنیان دەگاتە 18 ساڵ لە خانەكان وەک گرێبەست دابمەزرێت.
چارەسەر: نووسراوەكە لە 14-01-2024 ڕەزامەندی هاتووەتەوە و داوا دەكات وێنەیەک لە بەڵگەنامەكانی ئەو نەوجەوانانە بەمەبەستی دامەزراندنیان بنێردرێت.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان