بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ و ڕێککەوتنی بازرگانی ترەمپ سەردانی ئاسیا دەکات
- هەواڵ
- 25 تشرینی یەکەم

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، گەشتێک بۆ ئاسیا دەکات و یەکەم وێستگەشی مالیزیا دەبێت، بڕیارە بەشداری لە لووتکەی ئاسیادا بکات و لە کۆریاش خۆپیشاندان دژی سەردانی ترەمپ دەستیپێکردووە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: چاوەڕوان دەکرێت لە مالیزیا ترەمپ ڕێککەوتنی بازرگانی لەگەڵ ئەو وڵاتەدا واژۆ بکات، هەر لەو وڵاتەش بە نێوەندگیری ئەو ڕێککەوتنی ئاشتی لە نێوان تایلەند و کەمبۆدیا واژۆ بکرێت.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، لە لووتکەی ئاسیا لەگەڵ لویس دا سێلڤا، سەرۆکی بەڕازیل کۆدەبمەوە، کە چاوەڕوان دەکرێت کۆبوونەوەکەیان تایبەت بێت بە باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوانیان.
زانیاریی زیاتر: دوای مالیزیا، دۆناڵد ترەمپ ڕۆژی سێشەممە بەرەو ژاپۆن بەڕێدەکەوێت و لە تۆکیۆی پایتەختی ئەو وڵاتە گفتوگۆ لەسەر ئەو باجانە دەکرێت کە ئیدارەی ترەمپ بەسەر کاڵاکانی ژاپۆنیدا سەپاندووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوا وێستگەی سەردانەکەی ترەمپ بڕیارە کۆریای باشور بێت و ڕۆژی چوارشەممە لەو وڵاتە بەشداری لە لووتکەی ئاپێک بکات و هەر لەو سەردانەیەدا ترەمپ ڕۆژی پێنج شەممە لەگەڵ شی جینپینگ، سەرۆکی چین کۆدەبێتەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ململانێ بازرگانییەکانی نێوان ئەمریکا و چین و ڕاگرتنی ناردنی ماددە هۆشبەرەکان بۆ ئەمریکا کە ئیدارەی ترەمپ چینی پێ تۆمەتبار دەکات.
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: بە سەدان کەس لە خەڵکی کۆریای باشوور لە سیئۆلی پایتەختی ئەو وڵاتە دژی هاتنی ترەمپ بۆ وڵاتەکەیان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و ناڕەزاییان دەربڕی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 11 خولەک لەمەوپێش
دوو بڕیار لە وەزارەتی داراییەوە لەبارەی هەژماری من
- بزنس
- 19 خولەک لەمەوپێش
بەهای دۆلار بەرامبەر دینار 154 هەزار تێدەپەڕێنێت
- جیهان
- 29 خولەک لەمەوپێش
جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
- هەواڵ
- 31 خولەک لەمەوپێش
زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
- جیهان
- 43 خولەک لەمەوپێش
زێلێنسکی: ئامادەی کۆبوونەوەی داهاتوو دەبین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
29 خولەک لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
31 خولەک لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
1 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- جیهان
- 29 خولەک لەمەوپێش
جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
- هەواڵ
- 31 خولەک لەمەوپێش
زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
- جیهان
- 43 خولەک لەمەوپێش
زێلێنسکی: ئامادەی کۆبوونەوەی داهاتوو دەبین
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێکخراوی CPT: لە ڕۆژئاوا جینۆساید و کۆمەڵکوژیی دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە وردەکاریی هێرشەکانی کۆبانی بڵاوکردەوە






