زێلێنسکی گۆڕانکاریی لە پۆستی باڵای هەواڵگریی وڵاتەکەیدا کرد؛ گومان لە کودەتا و ڕێککەوتنی نهێنی دەکات
- هەواڵ
- 5 کانوونی دووەم

ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ دووشەممە، ڤۆڵۆدێمیر زێلێنسکی، سەرۆکی دەزگای ئاسایشی وڵاتەکەی ڤاسیل مالیووک ـی لەسەر کار لابرد، زێلێنسکی ڕایگەیاند، مالیووک لە چوارچێوەی سیستەمی SBU بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنە تایبەتیەکانی سوپای ئۆکرانیا دەمێنێتەوە.
وێنە گەورەکە: زیاتر لە سێ ساڵە ڕووسیا و ئۆکراینا لە جەنگێکی سەختدان. سەرەڕای هەوڵە نێودەوڵەتییەکان، تا ئێستا شەڕ بەردەوامە، سەرۆکی ئۆکرانیاش بەهۆی گومان کردن لە سەرکردە سەربازییەکانی وڵاتەکەی لە ماوەی دوو هەفتە چەندین گۆڕانکاریی گرنگی ئەنجامدا.
پەیامی فەرمی: زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا، لە پۆستێکی سۆشیال میدیا، وێنەی خۆی و ڤاسیل مالیووک، بڵاوکردەوە کە بەیەکەوە تەوقە دەکەن، لە پۆستەکەیدا زێلێنسکی نووسوویەتی، ڤاسیل مالیووک، دەست لە کار دەکێشێتەوە، بەڵام لە چوارچێوەی سیستەمی SBU دەمێنێتەوە، هاوکار دەبێت بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنە تایبەتییەکانی سوپای ئۆکرانیا.
لێکەوتەکان: بەگوێرەی ڕاپۆرتی میدیاکان، چەند سەرکردەیەکی باڵای سەربازیی ئۆکرانیا پشتگیریی خۆیان بۆ ڤاسیل مالیووک دەربڕیووە، لە بڕیارەکەی سەرۆکی ئۆکرانیا ناڕازین، بەڵام زێلێنسکی گومان لە کودەتا و ڕێککەوتنی پارتە سیاسییەکانی کیێڤ دەکات بۆیە گۆڕانکاریی خێرا ئەنجام دەدات.
هۆکارە زانراوەکان: سەرچاوەکانی هەواڵ لە ئۆکرانیا دەڵێن، لە کار لابردنی سەرۆکی دەزگای ئاسایشی ئۆکرانیا، ڤاسیل مالیووک، بەهۆی دەنگۆی گەندەڵیکردن لە پۆستەکەی بووە، چونکە ئۆکرانیا ڕووبەڕووی کورتهێنانێکی دارایی بە بڕی 40 ملیار دۆلار بووەتەوە. هەفتەی رابردووش یەکێک لە گرنگترین کەسە نزیکەکانی زێلێنسکی بەناوی "ئاندری یەرماک"ـی دەستی لە پۆستی سەرۆکی ستافی سەرۆککۆمار کێشایەوە.
زانیاریی زیاتر: لە سەرەتای دەستپێکی جەنگی ئۆکرانیا و ڕووسیا، بە دیارییکراوی لە ساڵی 2022ـەوە هێزەکانی ئۆکرانیا و SBU چەندین هێرشیان کردووەتە سەر هێزەکانی رووسیا. ڕۆلیان هەبووە لە کوشتنی سەرۆکی بەشی چەکی کیمیایی سوپای ڕووسیا لە مۆسکۆ، هەروەها لە ساڵی 2024 و هێرشە دووبارەکراوەکانی سەر پردی کریمیا لە مۆسکۆ زیانێکی زۆریان لە ڕووسییەکاندا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە مانگی حوزەیرانی 2025، SBU یەکێک لە ترسناکترین هێرشەکانی ئەنجامدا کە ناوی لێنرا "ئۆپەراسیۆنی جاڵجاڵۆکە" بۆ یەکەمجار لە مێژوودا ئۆکرانیا بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان چووە ناو ڕووسیا و سیستەمی بەرگریی ئەو وڵاتەی بڕی.
باکگراوند: ئەم گۆڕانکارییانە لە کاتێکدایە زێلێنسکی نیگەرانە لە سەرکردە سەربازییەکانی وڵاتەکەی، هەفتەی رابردووش چەند گۆڕانکاریەکی ئەنجامدا و لەوانە گۆڕینی سەرۆکی هەواڵگریی سەربازیی ئۆکرانیا، دانانی کیریلۆ بودانۆڤی، بۆ ئۆفیسی سەرۆکایەتی وڵات.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 23 خولەک لەمەوپێش
بۆردوومانی گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب بەردەوامە
- کوردستان
- 35 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر گەڕەکێکی تازە دروست دەکرێت؛ ناونراوە ئاڤا
- جیهان
- 48 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ بڕی ئەو نەوتە ئاشکرا دەکات کە لە ڤەنزوێلا دەیەوێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرچاوەکانی ئاوی عێراق: هێشتا مەترسییەکانی کەمئاوی و وشکەساڵی ماون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لە هەولێر گەڕەکێکی تازە دروست دەکرێت؛ ناونراوە ئاڤا
35 خولەک لەمەوپێش
سلێمانی فێستیڤاڵی هۆنراوە و چیرۆکی هەر چوار پارچەی کوردستان بە ئۆنلاین ساز دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای پێنج مانگ لە لکاندنی بە پێیەوە، گوێی لێبۆوەی ژنێک خرایەوە جێی خۆی و لە لەناوچوون ڕزگار کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆتایی هەفتە شەپۆلێکی نوێی بارانبارین کوردستان دەگرێتەوە
22 کاتژمێر لەمەوپێش

مێلاتۆنین دڵ سست دەکات؛ توێژینەوەیەکی نوێ هۆشداریی لە مردنی پێشوەختە دەدات
6 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 23 خولەک لەمەوپێش
بۆردوومانی گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب بەردەوامە
- کوردستان
- 35 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر گەڕەکێکی تازە دروست دەکرێت؛ ناونراوە ئاڤا
- جیهان
- 48 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ بڕی ئەو نەوتە ئاشکرا دەکات کە لە ڤەنزوێلا دەیەوێت
- جیهان
- 55 خولەک لەمەوپێش
نیویۆرک تایمز: وەزارەتی دادی ئەمریکا تۆمەتەکانی مادورۆ هەڵدەوشێنێتەوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرچاوەکانی ئاوی عێراق: هێشتا مەترسییەکانی کەمئاوی و وشکەساڵی ماون
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵ 25%ـی تەواو بووە





