
ڤۆلۆدیمێر زێلینسیکی سەرۆکی ئۆکراینا
ئاڤا نیوز
ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا سەبارەت بە توانای وڵاتەکەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هێزەکانی ڕووسیا، ئاشکرای کرد کە وڵاتەکەی ساڵانە پێویستی بە 65 ملیار دۆلار هەیە بۆ ئەوەی بتوانێت لە شەڕی دژی ڕووسیا بەردەوام بێت.
وێنە گەورەکە: زیاتر لە سێ ساڵە ڕووسیا و ئۆکراینا لە جەنگێکی سەختدان. سەرەڕای هەوڵە نێودەوڵەتییەکان، تا ئێستا شەڕ بەردەوامە و هێرشەکانی ڕووسیا بۆ سەر پێگەکانی ئۆکراینا چڕتر بوونەتەوە.
لێدوانی فەرمی: ئاژانسی (ئینتەرفاکس-ئۆکراینا)، لە زاری ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی بڵاوی کردەوە، ئۆکراینا ڕووبەڕووی کورتهێنانێکی دارایی بە بڕی 40 ملیار دۆلار بووەتەوە. هاوکات، پەرەپێدان و بەرهەمهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و سیستمی جەنگی ئەلیکترۆنی ساڵانە پێویستی بە 25 ملیار دۆلاری دیکە هەیە. بەمەش کۆی گشتیی پێداویستییە داراییەکان لە بواری سەربازیدا دەگاتە 65 ملیار دۆلار.
زێلێنسکی جەختی لەسەر توانا سەربازییەکانی وڵاتەکەی کردەوە و وتی: "ئۆکراینا بەنیازە بەرهەمهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەشێوەیەکی بەرچاو زیاد بکات."
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: هەرچی پەیوەستە بە توانا سەربازییەکانی وڵاتەکەی، زێلێنسکی وتی: "ئۆکراینا بەنیازە بەرهەمهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەشێوەیەکی بەرچاو زیاد بکات، ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا کە هەوڵ دەدەن ڕۆژانە لەنێوان 500 بۆ 1000 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ڕێگریکەر بەرهەم بهێنن، بەڵام دانی بەوەدا نا کە ئەم کارە ئاسان نییە".
زێلێنسکی ڕوونیکردەوە کە ئەم پرسەی لەگەڵ ژمارەیەک لە سەرکردە و بەرپرسانی ڕۆژئاوا تاوتوێ کردووە، لەوانە:
ئەنتۆنیۆ کۆستا (سەرۆکی ئەنجوومەنی ئەوروپا)
ئۆرسولا ڤۆن دێر لاین (سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا)
بەرپرسانی باڵای ئەمریکا
مارک ڕوتە (سکرتێری گشتیی ناتۆ)
ئیمانوێل ماکرۆن (سەرۆکی فەرەنسا)
کیەر ستارمەر (سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا).
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 خولەک لەمەوپێش
بەرهەمهێنانی نەوت لە گەورەترین کێڵگەی عێراق ڕاگیرا
- کوردستان
- 38 خولەک لەمەوپێش
هۆشداری لەبارەی هاتنەخواروەی مین لە ناوچە شاخاوییەکان دەدرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی ئەوروپا ڕێوشوێنەکانی پەیوەست بە کۆچبەران تووندتر دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

هاووڵاتیهكی باكووری کوردستان نیو سهدهیه تهنیا چای و پسكیت دهخوات
1 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ بەفر باکووری کوردستان دادەپۆشێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕوونکردنەوە لەسەر دروستبوونی کەفاوی ڕووباری گەلی عەلی بەگ دەدرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش

بەهۆی کێشەی خێزانیەوە ژنێک ئەندامی نێرینەی هاوسەرەکەی دەبڕێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش

سوودە لەژمارنەهاتووەکانی گۆرانی گوتن زانایانی تووشی سەرسووڕمان کردووە
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 خولەک لەمەوپێش
بەرهەمهێنانی نەوت لە گەورەترین کێڵگەی عێراق ڕاگیرا
- کوردستان
- 38 خولەک لەمەوپێش
هۆشداری لەبارەی هاتنەخواروەی مین لە ناوچە شاخاوییەکان دەدرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی ئەوروپا ڕێوشوێنەکانی پەیوەست بە کۆچبەران تووندتر دەکات






