
ئاڤا دیجیتاڵ
لە بەرامبەر ئەو خزمەتەی پێشکەشی زیندانیکراوەکانیان کردووە، تۆڕی دادپەروەری بۆ بەندییەکان لە عێراق، خەڵاتی ماندێلای بۆ ساڵی 2023 بەخشییە بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازیی ئافرەتان و نەوجەوانانی دهۆک.
بۆچی گرنگە: خەڵاتی ماندێلا بریتییە لە بەرزترین خەڵات کە ساڵانە لە عێراق، لەڕێگەی تۆڕی دادپەروەری بۆ بەندییەکان دەدرێت بەو کەس و دامەزراوانەی خزمەتێکی گەورە پێشکەش بە دەستگیرکراوان و سزادراوان دەکەن لە زیندانەکاندا.
چیرۆکی سەرەکی: رۆژی سێشەممە 30-1-2024، لە دیوانی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، بە ئامادەبوونی زەكیە سید ساڵح، بریکاری وەزارەت و ئیحسان عەبدولرەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی چاكسازی، تۆڕی دادپەروەری بۆ بەندییەکان خەڵاتی ماندێلای بۆ ساڵی 2023 بەخشییە بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازیی ئافرەتان و نەوجەوانانی دهۆک.
لێدوانی فەرمی: هەڵات عەبدولکەریم، بەڕێوەبەری چاکسازی ئافرەتان و نەوجەوانانی دهۆک بە ئاڤا میدیای گوت: "لە ماوە ڕابردوو تۆڕی دادپەروەری بۆ بەندییەکان لیژنەیەکی پێکهێنا بەمەبەستی ئاگاداربوون و هەڵسەنگاندن بۆ رەوشی چاکسازییەکانی عێراق، بۆیان دەرکەوتووە چاکسازی ئافرەتان و نەوجەوانانی دهۆک، تاکە چاکسازییە پابەندە بە سەرجەم بەندی یاسایی و رەچاوکردنی مافەکانی مرۆڤ و باشترین خزمەت پێشکەش بە سزادراوان دەکات."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تۆڕی دادپەروەری بۆ بەندییەکان لە ساڵی 2007 دامەزراوە، لەسەر ئاستی عێراق خزمەتگوزاری پێشکەش بە زیندانییەکان دەکات لە بواری مافەکانی مرۆڤ و هاوکاریکردنی دەزگا فەرمییەکانی دەوڵەت لە دانانی یاسا بەگوێرەی ستاندارە نێودەوڵەتییەکان و پێوانەکانی مافی مرۆڤ.
باکگراوند: لە چاکسازیی ئافرەتان و نەوجەوانانی دهۆک 120 سزادراو و راگیراو هەن، کە پێکدێن لە 70 ئافرەت و 45 نەوجەوان، جگە لەوەی زیاتر لە 20 منداڵی خوار تەمەن سێ ساڵ لەو چاکسازییە لای دایکیان دەمێننەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 34 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ دووبارە گاڵتە بە بایدن دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان