کوردستان

شارەوانیی سلێمانی لەسەر خانووە زیادەڕۆکان هاونیشتمانیان ئاگادار دەکاتەوە

شارەوانیی سلێمانی دەڵێت، لەسەر ڕاسپاردەی لیژنەی ناوەندی، وەڵامی کۆتایی و یەکلاکەرەوە لەلایەن لیژنەی باڵای جێبەجێکردن بە یاسای (ژمارە 3 ساڵی 2019ـی هەموارکراو) بڕیاری لەسەردراوە. بڕیاردراوە (بە تاپۆکردن بێت یان بە ڕەتکردنەوەی تاپۆکردن یان بە قەرەبووکردنەوە) دۆسییەکانیان یەکلایی بکرێتەوە.