
دابەشکردنی نەوتی سپی لە هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
لە سەرەتای مانگی 10ی 2025، لە ڕێگەی بریکارەکانی خۆراکەوە دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی کرا؛ پرۆسەکە سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەکانەوە دەستی پێ کرد، بەو پێیەی پلەکانی گەرمایان نزمترە، دواتر لە سەنتەری شارەکان دابەش کرا.
بڵاوکراوەی فەرمی: بەپێی ڕاپۆرتی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان، زستانی ئەمساڵ تاوەکو ڕۆژی 4-1-2026 بڕی نزیکەی 135 ملیۆن لیتر نەوتی سپی لە سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دابەش کراوە.
زانیاریی زیاتر: ئەمە لە کاتێکدایە؛ بە شێوەیەکی گشتی هەرێمی کوردستان پێویستی بە نزیکەی 269 ملیۆن لیتر نەوتی سپی هەیە، بەڵام حکومەتی فیدراڵ بڕی 136 ملیۆن و 484 هەزار لیتر نەوتی ناردووە؛ لەو بڕە نزیکەی 135 ملیۆن لیتر نەوت دابەش کراوە و بڕی یەک ملیۆن و 584 هەزار لیتر نەوت عەمبار کراوە.
ئەمەش بزانە: زۆرترین بڕی نەوت لە سنووری پارێزگای سلێمانی دابەش کراوە کە زیاتر لە 55 ملیۆن لیتر نەوت لە خۆ دەگرێت؛ کەمترین بڕی نەوت لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دابەش کراوە کە زیاتر لە 2 ملیۆن لیتر نەوتە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە هەرێمی کوردستان، بە شێوەیەکی گشتی 674,501 خێزان لە وەرگرتنی نەوتی سپی سوودمەند بوون، لە کاتێکدا 415,222 خێزان هێشتا ماوە نەوتی سپی وەربگرن؛ حکومەتی هەرێمی کوردستان هەوڵ دەدات لە داهاتوویەکی نزیکدا نەوت بەسەر تەواوی ئەو هاووڵاتییانەدا دابەش بکات کە تا ئێستا بەشە نەوتیان وەرنەگرتووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 26 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیان لە دەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






