
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان - مەحموود مەشهەدانی، سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق
ئاڤا نیوز
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان پیرۆزبایی لە مەحموود مەشهەدانی، سەرۆكی تازەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەكات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ڕاگەیێنراوی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی لە پەیامەكەیدا وێڕای پیرۆزبایی لە مەحموود مەشهەدانی بە بۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران، هاوكات هیوای سەركەوتنیشی بۆ دەخوازێت و دەڵێ: دڵنياين، هه‌نگاوێكى ئه‌رێنييه به‌ره‌و قۆناغێكى نوێى هاريكارى و كارى هاوبه‌شى نێوان لايه‌نه سياسييه‌كانى وڵات له به‌ڕێوه‌بردنى سياسى و كارگێڕى و ياساداناندا.
لەلایەكی دیكەوە: نێچیرڤان بارزانی ڕاشیگەیاند: هيواخوازين ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ى مەشهەدانی ببێته هۆى پته‌وكردنى پێكهوهييى نيشتمانى بۆ به‌گه‌ڕخستنى هه‌موو هه‌وڵه‌كان له‌پێناو خزمه‌تكردنى باشترى وڵات‌دا به هه‌موو پێكهاتهكانييهوه، هه‌روه‌ها ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران كاراتر به‌رده‌وام بێت له ئه‌ركى ياسادانان كه وه‌ڵامگۆى چاوه‌ڕوانييه‌كانى گه‌ل بێت و سه‌قامگيرى ئێستا و داهاتووى وڵات به‌هێزتر بكات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای نزیکەی ساڵێک لە دوورخستنەوەی محەممەد حەلبووسی لە سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق و ڕێکنەکەوتنی لایەنە سوننەکان لەسەر کەسێک بۆ شوێنگرتنەوەی، شەوی ڕابردوو مەحموود مەشهەدانی بە دەنگی 181 ئەندامانی پەرلەمان وەک سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 19 خولەک لەمەوپێش
بەوێنە؛ ڕۆژی ئاڵای کوردستان لە هەولێر
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بە وێنە؛ دڵخۆشی خێزانێکی شۆڕش بە وەرگرتنی کلیلی خانووی نوێ
22 کاتژمێر لەمەوپێش

نەهەنگ و دۆلفین بەیەکەوە ماسیی سەلەموون ڕاو دەکەن
16 کانوونی یەکەم

لەمەودوا وزەی خۆر و با لە ڕێگەی "هەوای شل"ەوە هەڵدەگیرێت
16 کانوونی یەکەم

هاندەرانی یانەی زاخۆ چاوەڕێی بردنەوەی خەڵاتی باشترینی ساڵ دەکەن
16 کانوونی یەکەم

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
15 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە مانگێکدا بەنزیخانەکانی هەولێر زیاتر لە 40 ملیۆن دینار سزا دراون






