لە ڕۆژانی جەژن زیاتر لە شەش هەزار نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەکانی هەولێریان کردووە
- تەندروستی
- 3 نیسان
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی هەولێر ئاماری سێ ڕۆژی جەژن دەخاتەڕوو، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی تەندروستی هەولێریش دەڵێت '24 کاتژمێر خزمەتگوزاری تەندروستیمان پێشکەش کردووە'.
لێدوانی فەرمی: سامان سەلمان بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: پلانی 24 کاتژمێری بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری لە ڕۆژانی جەژن بە هاونیشتمانیان دانرا، لەو سێ ڕۆژەدا شەش هەزار و 171 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەکانیان کردووە.
زانیاریی زیاتر: لە سێ ڕۆژی جەژن دا، 80 نەشتەرگەری جۆراو جۆر کراوە، هەروەها 620 حاڵەتی شوشتنی گورچیلە هەبووە، 150 نەخۆشی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی نانەکەلی چارەسەریان بۆ کراوە.
77 بریندار بەهۆی ڕووداوی هاتووچۆوە چارەسەریان بۆ کراوە، بەشێکی زۆریان بەهۆی ماتۆڕسکیلەوە بووە.
ئەمەش بزانە: تەنیا لەو سێ ڕۆژەدا 500 ئافرەت بۆ وەرگرتنی چارەسەر سەردانی نەخۆشخانەکانی منداڵبوونیان لە هەولێر کردووە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن بۆ مەزڵووم عەبدی: ڕۆڵی هەسەدە بەرز دەنرخێنین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کەشناسی: لێزمە باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
17 کاتژمێر لەمەوپێش

هەشت کارگەی پلاستیک و سەدان کارمەند لە بڕیارێکی حکومەت سوودمەند دەبن
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئامارەکانی ڕێکخراوی جیهانی: ژمارەی لە دایکبوونی منداڵان لە نێجیریا زیاترە لە هەموو ئەوروپا
12 شوبات

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات






