بەریتانیا دوای کۆتاییهاتنی گەشتەکەی ترەمپ بۆ لەندەن دان بە دەوڵەتی فەڵەستین دەنێت
- جیهان
- 18 ئەیلوول

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و شا چارلس لە لەندەن
ئاڤا نیوز
میدیای بەریتانیا لە زاری کیەر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکەیانەوە بڵاویان کردەوە، کە بەریتانیا هەفتەی داهاتوو دوای کۆتاییهاتنی گەشتەکەی ترەمپ بۆ لەندەن دان بە دەوڵەتی فەڵەستین دەنێت.
چیڕۆکی سەرەکی: دوای ئەوەی فەرەنسا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی دان بە دەوڵەتی فەڵەستین دەنێت، چەندین وڵاتی دیکە پشتگیرییان لەو هەڵوێستەی پاریس کرد، سعوودییە و فەرەنسا بە هاوبەشی سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی چارەسەری دوو دەوڵەتییان [لەنێوان ئیسرائیل و فەڵەستین] کرد.
بڵاوکراوەی فەرمی: لەبارەی دانپێدانان بە دەوڵەتی فەڵەستین، ڕۆژنامەی تایمزی بەریتانی بڵاوی کردەوە، ''بەریتانیا لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا بەشێوەیەکی فەرمی دانپێدانانی وڵاتەکەی بە دەوڵەتی فەڵەستین ڕادەگەیەنێت، ئەمەش دوای کۆتایی هاتنی گەشتی ترەمپ بۆ لەندەن''، بەڵام تاوەکو ئێستا وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا هیچ لێدوانـی بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەم ڕاپۆرتە نەداوە.
کاریگەری و لێکەوتەکان: ئەمریکا پێشتر بە تووندیی دژایەتی ئەم هەنگاوەی کردووە و ڕایگەیاندووە، ئەمە وەک پاداشتێک دەبێت بۆ گرووپی حەماس، هاوکات ئەمریکا لە زاری وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی جەختی لە هەڵوێستی پێشووتری واشنتن لەبارەی داننان بە دەوڵەتی فەڵەستین کردووەتەوە بەوەی "داننان بە دەوڵەتی فەڵەستین ئەگەری ئاشتی کەمتر دەکات و دانوستانەکان قورستر دەکات".
ئەمەش بزانە: وڵاتانی دیکە لەوانە: فەرەنسا، ئوستراڵیا و کەنەدا پلانیان هەیە لەمیانی کۆبوونەوەکانی داهاتووی کۆمەڵەتی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان دان بە دەوڵەتی فەڵەستین بنێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا 'سزای قەیسەر'ـی سەر سووریای هەڵوەشاندەوە
- ببینە و ببیستە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە؛ کۆبوونەوەی ئەحمەد شەرع و ترەمپ لە کۆشکی سپی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ کۆبوونەوەی ئەحمەد شەرع و ترەمپ لە کۆشکی سپی
2 کاتژمێر لەمەوپێش

تیمی کاندیدێکی ئەنبار لە نزیک بنکەیەکی دەنگدان دەستگیر دەکرێن
14 کاتژمێر لەمەوپێش

زیادبوونی پەتای وەرزی و گرنگی خۆپاراستن
15 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕوانگەی سووری: 249 خێزانی عێراقی مانگی ڕابردوو کەمپی هۆلیان جێهێشتووە
16 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ خانمانە دەستڕەنگینەکانی پارێزگای هەڵەبجە خاوەن کاری خۆیانن
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا 'سزای قەیسەر'ـی سەر سووریای هەڵوەشاندەوە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی وەزیران عێراق کۆتایی ئەم هەفتەیە کۆدەبێتەوە؛ باسی مووچە دەکرێت؟






