ڕوانگەی سووری: 249 خێزانی عێراقی مانگی ڕابردوو کەمپی هۆلیان جێهێشتووە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 10 تشرینی دووەم

دیمەنێکی ناوەوەی کەمپی هۆل لە ڕۆژئاوای کوردستان
ئاڤا نیوز
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی ڕایدەگەیێنێت، 292 خێزانی عێراقی و سووری کەمپی هۆلیان جێهێشتووە، جەختیش لەوە دەکاتەوە کۆی ژمارەی ئەو عێراقییانەی گەڕاونەتەوە نزیکەی 840 کەس بووە لە ماوەی مانگی تشرینی یەکەمی ڕابردوودا.
وێنە گەورەکە: کەمپی هۆل، گەورەترین کەمپی ژن و منداڵی خێزانەکانی داعشە لە ڕۆژئاوای کوردستان، بەگوێرەی نوێترین ئامارەکان، ئێستا زیاتر لە 30 هەزار کەسی تێدا ماوە، تا ئێستاش عێراق توانیویەتی نزیکەی 19 هەزار هاووڵاتی خۆی بگەڕێنێتەوە وڵاتەکە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی نوێترین ئامارەکانی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، تا ئێستا 19 هەزار کەسیان لە کەمپی هۆلی سووریا گەڕاندووەتەوە، کە پیاوان و ژنان و بەساڵاچووان و گەنجان و منداڵانی تێدایە.
بڵاوکراوەی فەرمی: بەگوێرەی ڕاپۆرتی روانگە سووری، ئیدارەی خۆسەر لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەردەوامە لە جێبەجێکردنی پرۆگرامی گەڕانەوەی خۆبەخشانە بۆ ئاوارە و پەنابەرانی نیشتەجێ لە کەمپەکانی ناوچەکە، بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمیسیۆنی باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران و لایەنە نێودەوڵەتییەکان.
شێوازی جێىەجێکردن: ڕوانگە ڕوونیکردەوە کە جێبەجێکردنی ئەم پرۆگرامە "هاوکاتە لەگەڵ ڕادەستکردنی ژمارەیەکی نوێی خێزانەکانی چەکدارانی ڕێکخراوی داعش بە وڵاتەکانیان"، ئەوەش لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ کەمکردنەوەی قەرەباڵغی و باشترکردنی دۆخی مرۆیی لە کەمپەکاندا.
ژمارەکان وا دەڵێن: لە 27ی تشرینی یەکەم، 249 خێزانی عێراقی (نزیکەی 840 کەس) کەمپی هۆلیان بەرەو کەمپی جەدعە لە نەینەوا بەجێهێشت، بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و لیژنەی کۆچ و کۆچبەران و بە پاراستنی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی.
• 43 خێزانی سووری، کە 188 کەسیان تێدابوو، بەرەو حەلەب، لازقییە، تەدمور و دەرعا ڕۆیشتوون.
• 5 ژن و 12 منداڵ لە خێزانەکانی "داعش" لە ڕێگەی شاندێکی فەرمییەوە ڕادەستی باشووری ئەفریقا کراون.
• لە 15ی تشرینی یەکەم، قۆناغی سێیەمی ئاوارەکانی کەمپی مەحموودلی (12 پاس و 24 بارهەڵگر کە 28 خێزان و 133 کەسیان تێدابوو) بەرەو شار و گوندەکانیان لە پارێزگاکانی سووریا گەڕانەوە.
• لە 26ی تشرینی یەکەم، 15 خێزان (55 کەس) لە کەمپی هۆلەوە بەرەو حەلەب گەڕانەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات





