
دیمەنێک لە کەمپی هۆل. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ڕایدەگەیێنێت، تا ئێستا 19 هەزار کەسیان لە کەمپی هۆلی سووریا گەڕاندووەتەوە، کە پیاوان و ژنان و بەساڵاچووان و گەنجان و منداڵانی تێدایە.
وێنە گەورەکە: کەمپی هۆل لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا، کە خانەوادەی چەکدارانی داعشی لە عەرەب و بیانی تێدایە، هەمیشە وەک "بۆمبێکی تەوقیتکراو" ئاماژەی پێدەدرێت کە لە هەر ساتێکدا ئەگەری تەقینەوەی هەیە، بەتایبەتی لەگەڵ دۆخی نالەباری وڵاتەکە.
لێدوانی فەرمی: عەلی عەباس، گوتەبێژی وەزارەتەکە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕایگەیاند، لە ساڵی 2021ـەوە و دوای بڕیاری حکومەت بۆ گواستنەوەی خێزانەکان لە کەمپی هۆل، وەزارەتەکە بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و دامەزراوە حکومی و ئەمنییەکان، بەتایبەتی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، دەستیکردووە بە کارەکانی. لە ئەنجامدا، نزیکەی 19 هەزار کەس لە ڕێگەی 29 گەشتەوە گواستراونەتەوە.
شێوازی جێبەجێکردن: بەگوتەی عەلی عەباس پاش وردبینیکردنی ئەمنی، گەڕاوەکان دەگوازرێنەوە بۆ ناوەندی "ئەمەل" و پاشان پرۆگرامی ڕاهێنانەوەیان بۆ جێبەجێ دەکرێت پێش ئەوەی دووبارە تێکەڵ بە کۆمەڵگە ببنەوە. ئەم پرۆگرامانەش بەپێی تەمەن و ئاستی کاریگەربوونیان بە بیری تووندڕەوی دابەش کراون، پرۆگرامی تایبەت بۆ منداڵان و گەنجان و ژنان هەیە. 78 پرۆگرامی ڕاهێنانەوە هەیە کە بەشێکیان لەلایەن دامەزراوە حکومییەکان و بەشێکی دیکەشیان بە هاوکاری زانکۆکانی عێراق ئەنجام دەدرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پێنتاگۆن ڕەخنە لە فیلمێکی نێتفلێکس دەگرێت: توانای بەرگریی ئەمریکاتان لاواز نیشانداوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

فیدراسیۆنی شەترەنجی ئاسیا بارزانیی نەمر وەك كەسایەتیی ساڵ لە ئاسیا هەڵدەبژێرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

شارەزایەکی کەشناسی: پلەکانی گەرما زیاتر نزم دەبنەوە
10 کاتژمێر لەمەوپێش

هەژدەیەمین فێستیڤاڵی شانۆی سەرشەقام لە مەریوان دەستپێدەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەمریکا و چین نزیکن لە ڕێککەوتن
14 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندیی لێدانی بیری کشتوکاڵی لە مەخموور دەدات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
حەجخوازانی حەجی ئەمساڵ تیروپشکیان بۆ دەکرێت





