ئاڤا نرخی ئەو زەوییانە بڵاودەکاتەوە کە لە دوو ڕۆژی ڕابردوو لە هەولێر دابەش کراون
- هەواڵ
- 10 تشرینی دووەم

ئەو زەوییانەی بەسەر فەرمانبەران دابەش دەکرێت
ئاڤا نیوز
لە دوو ڕۆژدا نزیکەی 20 هەزار پارچە زەوی لە هەولێر و دەوروبەری بەسەر فەرمانبەران دابەش کران، زەوییەکان لە شوێنی باشن و نرخەکانیان بەرزە؛ بەپێی بەدواداچوونەکانی ئاڤا، ئەو زەوییانەی لە سنووری هەردوو شارەوانیی بنەسڵاوە و کەسنەزان بە فەرمانبەران دراوە، نرخەکانیان لە نێوان 30 هەزار بۆ 55 هەزار دۆلارە.
چیرۆکی سەرەکی: لە ماوەی دوو ڕۆژدا [ڕۆژی یەکشەممە و دووشەممە] نزیکەی 20 هەزار پارچە زەوی بەسەر ئەو فەرمانبەر، خانەنشین و پێشمەرگانە دابەش کرا، کە مەرجەکانی پێدانی زەوی دەیانگرێتەوە، لەو ژمارەیە چوار هەزاری لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر و نزیکەی 16 هەزار پارچە زەوییش لە سنووری شارەوانییەکانی بنەسڵاوە، کەسنەزان و دارەتووە.
ئەو زەوییانە لە شوێنی زۆرباش ئامادە کراون، نەخشە و دیزاینی کەرتەکانیش بەجۆرێک دیار کراون ڕووبەڕیکی فراوانی سەوزایی تێدایە و شوێنیش بۆ خزمەتگوزارییەکان دیار کراوە.
لێدوانە فەرمییەکان: کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانیی هەولێر بە ئاڤا میدیای گوت: ئەو زەوییانەی ئەمڕۆ بەسەر فەرمانبەران دابەش کران، لە هەردوو کەرتی جەژنیکان و دارەبەنن و زەوییەکان لە شوێنی زۆرباشن.
زریان سەباح، سەرۆکی شارەوانیی بنەسڵاوە بە ئاڤا میدیای گوت: لە بنەسڵاوە پێنج هەزار و 119 کەس لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند بوونە، لە دوو باشترین شوێنی بنەسڵاوە زەوییان بۆ ئامادە کراوە، ئەو دوو شوێنەش ناوچەی پیشەسازی و گەڕەسۆرن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت؛ بەپێی بەدواداچوونەکانی ئاڤا میدیا، ئەو زەوییانەی لە سنووری هەردوو شارەوانیی بنەسڵاوە و کەسنەزان بە فەرمانبەران دەدرێت، نرخەکانیان لە نێوان 30 هەزار بۆ 55 هەزار دۆلار دەبێت، واتا سێ دەفتەر بۆ پێنج دەفتەر و نیو دۆلار، زەوییەکانی دارەتووش نرخەکانیان لە نێوان سێ هەزار بۆ حەوت هەزار دۆلارە، واتا سێ دەفتەر بۆ حەوت دەفتەر دۆلار، ئەو زەوییانەشی ئەمڕۆ لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانی هەولێر دابەش کراون، نرخەکانیان بەپێی شوێن دەگاتە 20 هەزار دۆلار واتا دوو دەفتەر.
لەلایەکی دیکەوە، ڕەوەند قادر، سەرۆکی شارەوانیی دارەتوو بە ئاڤا میدیای گوت: سێ هەزار 765 فەرمانبەر لە سنووری شارەوانیی دارەتوو سوودمەند بوونە، لە باشترین شوێنی ناو گەڕەکی ژین زەوییان بۆ ئامادە کراوە.
هاوکات، عەلی ڕەشاد سەرۆکی شارەوانیی کەسنەزان بە ئاڤا میدیای گوت: زیاتر لە چوار هەزار فەرمانبەر لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند بوونە، لە شوێنێکی زۆر باشی نێوان کەسنەزان و بنەسڵاوە زەوییان بۆ ئامادە کراوە، زەوییەکان دەکەونە نێوان شەقامی 150 مەتری و پشتێنەی سەوزایی هەولێر.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 15 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 43 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






