
وێنەی تیرۆرستە کوژراوەکە. وێنە؛ دژەتیرۆری عێراق
ئاڤا نیوز
ڕۆژی هەینی، هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە هەماهەنگیی و هاوکاریی دەزگای دژەتیرۆری عێراق، یەکێک لە سەرکردە دیارەکانی ڕێکخراوی داعشی لە نێوخۆی سووریا بە ناوی "عەبدولرحمان حەلەبی" بە ئامانج گرت.
چیرۆکی سەرەکی: بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی لە ناو خاکی سووریا، دژەتیرۆری عێراق و هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش لە عێراق و سووریا ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجامدا، ئەوەش لە ئەنجامی چاودێریی وردی هەواڵگری و پاڵپشتیی دادوەریی عێراق لە ماوەی چەند مانگێکدا و دوای دەستنیشانکردنی شوێنی ئەو سەکردەیەی داعش هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە فڕۆکەی سەربازی بۆردوومانیان کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە ڕاگەیێنراوێکدا دەزگای دژەتیرۆری ڕایگەیاند: سەرکەوتنی ئۆپەراسیۆنێکی نوێی چۆنایەتی ڕادەگەیەنین کە تیرۆریست 'عومەر عەبدولقادر بەسام' ناسراو بە "عەبدولرحمان حەلەبی"، یەکێک لە سەرکردە دیارەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش بە ئامانجگیرا، ئۆپەراسیۆنەکە بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئەنجامدراوە
زانیاریی زیاتر: ئەم لێدانە زیانێکی "ستراتیژیی گەورە" بە باندە تیرۆریستیەکان گەیاند، چونکە نەهێشتنی حەلەبی دوای زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنی سەرکەوتوو دێت لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا کە لە ئەنجامدا زیاتر لە شەش سەرکردەی پلە باڵاکانی داعش کوژران.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: "حەلەبی" پۆستی بەرپرسی ئۆپەراسیۆن و ئاسایشی دەرەکی بوو، بەرپرسیار بوو لە پلاندانان و سەرپەرشتیکردنی "ویلایەتە دوورەکان"، ئەمە جگە لەوەی دەستی ڕاستەوخۆی لە تەقاندنەوەی باڵیۆزخانەی ئێران لە لوبنان و هەوڵدان بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنە تیرۆریستییەکانی دیکە لە ئەوروپا و ئەمریکا هەبووە، کە بەهۆی هەوڵی وردی هەواڵگرییەوە پووچەڵکرانەوەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 25 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا 'سزای قەیسەر'ـی سەر سووریای هەڵوەشاندەوە
- ببینە و ببیستە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە؛ کۆبوونەوەی ئەحمەد شەرع و ترەمپ لە کۆشکی سپی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ کۆبوونەوەی ئەحمەد شەرع و ترەمپ لە کۆشکی سپی
1 کاتژمێر لەمەوپێش

تیمی کاندیدێکی ئەنبار لە نزیک بنکەیەکی دەنگدان دەستگیر دەکرێن
12 کاتژمێر لەمەوپێش

زیادبوونی پەتای وەرزی و گرنگی خۆپاراستن
13 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕوانگەی سووری: 249 خێزانی عێراقی مانگی ڕابردوو کەمپی هۆلیان جێهێشتووە
14 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ خانمانە دەستڕەنگینەکانی پارێزگای هەڵەبجە خاوەن کاری خۆیانن
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 25 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا 'سزای قەیسەر'ـی سەر سووریای هەڵوەشاندەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی وەزیران عێراق کۆتایی ئەم هەفتەیە کۆدەبێتەوە؛ باسی مووچە دەکرێت؟






