
دیمەنێک لە کەمپی هۆل. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاند، ئەم مانگە لە نیویۆرک کۆنفرانسێک بە سەرۆکایەتیی عێراق لەبارەی کەمپی هۆل بەڕێوەدەچێت و نەخشەڕێگەیەک دادەنرێت بۆ چۆڵکردن و داخستنی کەمپەکە.
وێنە گەورەکە: کەمپی هۆل، گەورەترین کەمپی ژن و منداڵی خێزانەکانی داعشە لە ڕۆژئاوای کوردستان، بەگوێرەی نوێترین ئاماری ئیدارەی ڕۆژئاوای کوردستان، ئێستا زیاتر لە 34 هەزار کەسی تێدا ماوە، تائێستاش 20 هەزار عێراقی کەمپەکەیان جێهێشتووە و دەورووبەری شەش هەزار هاووڵاتی ئەو وڵاتەش لە کەمپەکەدا ماون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئیڤان جابرۆ، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاند: کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتیی تایبەت سەبارەت بە دۆخی کەمپی هۆل لە 26ـی ئەم مانگە لە پەراوێزی کارەکانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ئەمریکا بەڕێوەدەچێت، د. لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق سەرۆکایەتیی کۆنفرانسەکە دەکات و بە بەشداریی فەرمیی نێودەوڵەتی بەڕێوەدەچێت.
بۆچی گرنگە: ئەم کۆنفرانسە ئامانجی کۆکردنەوەی پشتیوانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە و هاندانی وڵاتەنە بۆ ئەوەی بەرپرسیارێتی خۆیان سەبارەت بەم بابەتە لە ئەستۆ بگرن بە کشانەوەی هاووڵاتییانیان لە کەمپەکە، هاوکات ڕێگە خۆشکردنە بۆ داخستنی کۆتایی کەمپی هۆل، بەمەش کۆتایی بە چەندین ساڵ ئازاری مرۆیی دەهێنێت و ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە بەرز دەکاتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا 'سزای قەیسەر'ـی سەر سووریای هەڵوەشاندەوە
- ببینە و ببیستە
- 59 خولەک لەمەوپێش
بەوێنە؛ کۆبوونەوەی ئەحمەد شەرع و ترەمپ لە کۆشکی سپی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ کۆبوونەوەی ئەحمەد شەرع و ترەمپ لە کۆشکی سپی
59 خولەک لەمەوپێش

تیمی کاندیدێکی ئەنبار لە نزیک بنکەیەکی دەنگدان دەستگیر دەکرێن
12 کاتژمێر لەمەوپێش

زیادبوونی پەتای وەرزی و گرنگی خۆپاراستن
13 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕوانگەی سووری: 249 خێزانی عێراقی مانگی ڕابردوو کەمپی هۆلیان جێهێشتووە
14 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ خانمانە دەستڕەنگینەکانی پارێزگای هەڵەبجە خاوەن کاری خۆیانن
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا 'سزای قەیسەر'ـی سەر سووریای هەڵوەشاندەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی وەزیران عێراق کۆتایی ئەم هەفتەیە کۆدەبێتەوە؛ باسی مووچە دەکرێت؟






