ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری گشتیی 'ئیگڵ کراون هۆڵدینگ' ئاماژە بەوە دەدات، لەڕێگەی خزمەتگوزارییەکەیانەوە بە کەمترین تێچوو هاونیشتمانیان دەتوانن بەبێ کێشە و لە زووترین کاتدا، کەلوپەلەکانیان لە دەرەوە بهێننەوە هەرێمی کوردستان و بە پێچەوانەشەوە.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ یەکشەممە 09-06-2024، سەرۆکوەزیران بارزانی، سەنتەری ئیگڵ پۆستی لە هەرێمی کوردستان بۆ ئاڵوگۆڕی پۆستە لەسەر ئاستی ناوخۆ و نێودەوڵەتی کردەوە و لە سەرجەم پارێزگاکان نووسینگەی دەبێت.
لێدوانی فەرمی: د. هەڵۆ تاڵەبانی، بەڕێوەبەری گشتیی ئیگڵ کراون هۆڵدینگ بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، "جگە لە دانانی سندووقی گەیاندن، کارتی گەیاندن بۆ هاووڵاتیان دروست دەکرێت لە هەموو جیهان بەکاردێت بۆ ناردن و وەرگرتنی پارە".
زانیاریی زیاتر: وێبسایتی تایبەت بە سەنتەری ئیگڵ پۆست تەرخان کراوە، لەنێو وێبسایتەکە ئەدرێسی کۆگاکان دانراوە کە هاووڵاتی ئەدرێسەکە لەگەڵ IPـەکەی خۆی پەیوەست دەکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: گەیاندنی پۆستە لە وڵاتانی دەرەوە بۆ هەرێمی کوردستان سێ بۆ 10 ڕۆژ دەخایەنێت، بەگوێرەی قەبارەی پۆستەکە پارە هەژمار دەکرێت.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 34 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






