ئەو پیادەڕەوە ئیسپانییەی نەگەیشتە مۆندیال و 15 مانگ لە ئێران زیندانی کرا
- هەواڵ
- 2024-01-09

ئاڤا میدیا - هەولێر
سانتیاگۆ سانچێز کۆخێدۆر، ئەو پیادەڕەوە ئیسپانییەی دوای ئەوەی لە هەرێمی کوردستانەوە گەیشتە سنووری ئێران و لەلایەن پاسدارانی ئێرانەوە دەستگیرکرابوو، دوای 15 مانگ ئازادکرا.
وێنە گەورەکە: سانچێز، بەپێ لە ئیسپانیاوە بۆ قەتەر بە مەبەستی ئامادەبوون لە جامی جیهانی 2022 گەشتی کرد، دوای بڕینی چەندین وڵات و تێپەڕبوون بە هەرێمی کوردستاندا، گەیشتە ئێران و لەو وڵاتە دەستگیرکرا، دوای ئازادبوونی لە زیندانێکی ئێران، رۆژی سێشەممەی رابردوو لە فڕۆکەخانەی مەدرید نیشتەوە.
هەستی دوای ئازادی: سانتیاگۆ سانچێز کۆخێدۆر، لە رۆژی ئازادکردنەکەیدا راستەوخۆ بەرەو وڵاتەکەی خۆی گەڕایەوە، لە کاتی نیشتنەوەی فڕۆکەکەی لە فڕۆکەخانەی مەدرید لێدوانی بۆ میدیاکان دا و گوتی: باوەڕناکەم، زۆر سەخت بوو، بەڵام من لێرەم، بەختەوەر ئەو کەسەیە لەو وڵاتە دەژیت کە لێی لەدایک بووە".
سانچێز ئاماژەی بەوەدا کە هیچ لێدوانێک لەسەر سیاسەت نادات، تەنیا گوتی:" تاقیکردنەوەی ژیانم تێپەڕاند" و هەموو ئەو ئاڵنگارییانەی وەک گۆشەگیری سەخت و بارودۆخی سەختی زیندان کە لە رێگاکەدا هەبوو تێمپەڕاند.
" هیچ لەسەر سیاسەت ناڵێم"
ئەو کێیە؟: سانتیاگۆ سانچێز کۆگێدۆر، پیاوێکی ئیسپانی تەمەن 42 ساڵ، لە کاتی گەشتکردن بە پێ بۆ مۆندیالی 2022 لە قەتەر، لە ئۆکتۆبەری 2022 لە ئێران دەستگیرکرا.
هاندەرێکی سەرسەختی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانییە، پیادەڕەوێکی لێهاتووە و ساڵانە چەندین گەشتی دوور و درێژ بەپێ دەکات، لە ئیسپانیاوە بە پێ هاتبووە تورکیا، لەوێشەوە بۆ هەرێمی کوردستان، چەند وێنە و ستۆرییەکی کوردستانی لە ئینستاگرامەکەی بڵاوکردبووەوە، دواتر چووە ئێران، لە مانگی ئۆکتۆبەری 2022 لەو وڵاتە دەستبەسەر کرا.
بۆچی گرنگە: دوای ئەوەی لە بەردەم گۆڕی ژینا ئەمینی وێنەیەکی گرت، لەلایەن حکومەتی ئێرانەوە بە سیخوڕی تۆمەتبار کرا، بەڵام لە دادگە هیچ تۆمەتێکی لەدژ نەسەلمێنرا.
ناوبراو لە پشت مێزی دادگە مایەوە تا رۆژی یەکشەممە 3-1-2024 باڵیۆزخانەی ئێران لە ئیسپانیا ئازادکردنی سانتیاگۆیی بڵاوکردەوە.
سانتیاگۆ هەموو رێگاکە لە ئیسپانیاوە بۆ قەتەر بە پێ ڕۆیشتبوو بۆ ئەوەی پشتگیری هەڵبژاردەی ئیسپانیا بکات لە گەورەترین یاری تۆپی پێی جیهانیدا.
زانیاریی زیاتر: ژینا ئەمینی ئەو کچە کوردەی بە تۆمەتی پێشێلکردنی یاسای باڵاپۆشیی ئێران، "لە ژێر ئەشکەنجەی پۆلیسی ئاکاری ئێران برینداربوو"، دواتر لە نەخۆشخانە بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا، مردنی ئەو کچە کوردە ناڕەزایەتیی توندی لە سەرتاسەری وڵاتاندا بەدوای خۆیدا هێنا، بەجۆرێک چەندین کۆبوونەوەی جەماوەری بە سەرپەرشتی رێکخراوەکانی پاراستنی مافی مرۆڤ و رێکخراوەکانی ئافرەتان بە هەڵگرتنی درووشمی " ژن، ژیان، ئازادی" لە زۆربەی وڵاتە جیهانییەکان لە دژی حکومەتی ئێران رێکخرا و بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە چەندین کەس بوونە قوربانی، بەپێی میدیاکانی جیهان 551 کەس گیانیان لەدەستدا، هەزاران کەس بریندار بوون و نزیکەی 20 هەزار کەسیش دەستگیرکران

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 31 خولەک لەمەوپێش
دوو بڕیار لە وەزارەتی داراییەوە لەبارەی هەژماری من
- بزنس
- 39 خولەک لەمەوپێش
بەهای دۆلار بەرامبەر دینار 156 هەزار تێدەپەڕێنێت
- جیهان
- 49 خولەک لەمەوپێش
جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
49 خولەک لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
51 خولەک لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
1 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- جیهان
- 49 خولەک لەمەوپێش
جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
زێلێنسکی: ئامادەی کۆبوونەوەی داهاتوو دەبین
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێکخراوی CPT: لە ڕۆژئاوا جینۆساید و کۆمەڵکوژیی دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە وردەکاریی هێرشەکانی کۆبانی بڵاوکردەوە





