زەماوەندی پیر شالیار
ئاڤا نیوز
چیرۆکی سەرەکی: زەماوەندی پیرشالیار ڕێوڕەسمێکی کۆنە کە هەموو ساڵێک لە ناوەڕاستی زستاندا لە هەورامانی تەخت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ڕێوە دەچێت. ئەم مەراسیمە بە یادی پیرشالیار کە یەکێک پیرانی بەناوبانگی هەورامانە دەگیرێت. هەموو ساڵێک ئەم جەژنە بە بەشداریی ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی ناوچەکە و گەشتیاران بەڕێوە دەچێت. لێدانی دەف و خوێندنەوەی سروودی عیرفانی بەشێک لە کارەکانی ئەم مەراسیمەن.
- ئاهەنگەکە بە زەماوەندی پیرشالیار ناسراوە، مێژووکەی بۆ 700 تاوەکو هەزار ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە. پیرشالیار ناوی پیرێکی ناوچەی هەورامان بووە و خەڵکی بە کەسایەتییەکی خاوەن کەرامات [توانای سەروو سرووشتی کە پیاوانی ئایینیی هەیانە] دەزانن.
- بەپێی گێڕانەوەی خەڵکی ناوچەکە، پیرشالیار، کچی پاشای بوخارا چارەسەر بکات کە دکتۆرەکان نەیانتوانیوە چارەسەری بکەن، پاشای بوخاراش لە بەرامبەر ئەو کارەیدا کچەکەی پێداوە. ئاهەنگەکانی ئێستای پیرشالیاریش دەبەسترێتەوە بە ڕووداوی زەماوەندی پیرشالیار و کچی شای بوخارا.






