
دیناری عێراقی - وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
ڕێکارەکانی گواستنەوەی خانەنشینانی بۆ سەر بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشین لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بەردەوامە، ئەگەر زۆرە بەشێکیان لە وەرگرتنی مووچەی مانگی حەوت بێبەش ببن.
وێنە گەورەکە: نزیکەی 10 هەزار خانەنشین کە تێچووی مووچەی مانگانەیان نزیکەی چوار ملیار دینارە، دەبێت دۆسیەکانیان بگوازرێتەوە سەر بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، چونکە لەو وەزارەتە هیچ تەرخانکراوێکی داراییان نییە.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە یەکەی 70 بە ئاڤا نیوزی گوت: "ناوی بەشێکی خانەنشینان گواستراوەتەوە، بەڵام بەشێکی دیکەیان ماون کە دەبێت بایۆمەترییان کردبێت و بەڵگەنامەکانیان ڕادەست بکەن، بۆ ئەوەی ناوەکانیان بگوازرێتەوە".
شێوازی جێبەجێکردن: پێویستە خانەنشینانی یەکەی 70 بەڵگەنامەکانی بایۆمەتری، کارتی نیشتمانی خۆیان و باوکیان، ناوی چواری دایک و خێزانەکانیان ڕادەستی بەشی خانەنشینی یەکەکە بکەن، بۆ ئەوەی دۆسیەکانیان بگوازرێتەوە سەر خانەنشینی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن بۆ مەزڵووم عەبدی: پاڵپشتی لە بەردەوامبوونی ئاگربەست دەکەین
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی: کۆبوونەوەی هەولێرمان لەگەڵ تۆم باراک ئەرێنی بوو
- ژینگە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی بەفر و باران کوردستان دەگرێتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکایەتیی فەرەنسا: دەبێت مافی کورد لە سووریا بپارێزرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری کوژراوانی خۆپیشاندانەکان ئاشکرا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
7 کاتژمێر لەمەوپێش

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
