
هەواڵ
ئاڤا نیوز
ئەمشەو لە گەڕەکی زێڕینۆکی سلێمانی ئەفسەرێکی کۆماندۆ تەقە لە دوو هاونیشتمانی دەکەن و برینداریان دەکەن.
وێنە گەورەکە: هاونیشتمانیان لەماوەی ڕابردوودا لەلایەن هێزەکانی کۆماندۆوە لە پارێزگای سلێمانی ڕووبەڕووی چەندین ڕووداوی کوشتن و بریندارکردن و ڕفاندنیان بوونەتەوە.
زانیاری بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەک لە خانەوادەی یەکێک لەبریندارەکان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: دوو کەس بریندارن، یەکێکیان بە تەمەنە و برینی سەختە، لەسەر هەمان دۆسیە هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی بازرگانێکیان بەناوی "کوردۆ شەهید ئیبراهیم" ڕفاندووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ماوەیەکە هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی بە تایبەت هێزی کۆماندۆ بەشداری لە کێشە کۆمەڵایەتییەکان دەکەن، بۆ نموونە کەسێک قەرزی لای کەسێکی دیکە بێت، بەرامبەر بڕێک پارە ئەو هێزە تیمێک دەنێرێت و پارەکە وەردەگرێتەوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ڕۆژ کەریم بەبۆنەی یادی سلێمانییەوە گۆرانییەک بڵاو دەکاتەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

سلێمانی ئەو شارەی بزاوتی ڕۆشنبیری و پێگەیاندنی هونەری تێدا نەکوژاوەتەوە
14 تشرینی دووەم

ئەمریکا کۆتایی بە سککەی یەک سەنتی هێنا
14 تشرینی دووەم

بەوێنە؛ ژن و پیاوێک لە هەورامان پێکەوە کەلانە دروست دەکەن
14 تشرینی دووەم

ئەو ژنە کاندیدەی داوای لە هاندەرانی بەرشەلۆنا کرد دەنگی پێ نەدەن، دەرنەچوو
13 تشرینی دووەم
- هەواڵ
- 58 خولەک لەمەوپێش
بەرگریی شارستانیی سۆران هاونیشتمانییان لە مەترسییەک ئاگادار دەكاتەوە





