لەبارەی پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی بەشەخۆراک هۆشداریی دەدرێت بە هاووڵاتییان
- هەواڵ
- 15 تشرینی دووەم

ئەپڵیکەیشنی فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراک
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی بۆ ماوەی 10 ڕۆژ لە سەر داوای وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان، ئەپڵیکەیشنی فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراک کرا کرایەوە، ئێستا هۆشداریی دەدرێت بە هاووڵاتییان کە لە دوای ئەو وادەیەوە ناتوانن بە خۆڕایی لەو خزمەتگوزارییە سوودمەندبن.
چیرۆکی سەرەکی: لە ماوەی ڕابردوو وەزارەتی بارزگانی عێراق بە ئەلیکترۆنیکردنی فۆرمی خۆراکی ڕاگەیاند و ئەپڵیکەیشنێکی تایبەتی بۆ ئەوەی هاووڵاتییان دروست کرد تاوەکو بتوانن لەو ڕێگەیەوە ناوی خۆیان تۆمار بکەن، لە هەرێمی کوردستانیش دووجار وادەکەی درێژکرایەوە، بەڵام نزیکەی 13%ـی هاووڵاتییان کوردستان بەهۆکاری جیاواز فۆرمەکەیان پڕنەکردووەتەوە و بەشەخۆراکیان ڕاگیراوە.
لێدوانی فەرمی: نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی لە وەزارەتی بارزانی و پێشەسازی هەرێمی کوردستان، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، داوامان کرد جارێکی دیکە ئەپڵیکەیشنی فۆرمی ئەلیکترۆنی خۆراک کارا بکرێتەوە تاوەکو 20-11-2025، بەڵام دوای ئەو وادەیە هاووڵاتییان ناتوانن بەشێوەی خۆڕایی سوودمەندبن لە پڕکردنەوەی فۆڕمەکە.
- لەدوای ئەو بەروارەوە قۆناغی دووەمی پڕکردنەوەی فۆڕمەکە دەستپێدەکات، ئەویش زیادکردنی ناوی منداڵ و گواستنەوەی پسوولەیە لە نێوان پارێزگاکاندا.
زانیاریی زیاتر: بەر لە کارکردنەوەی ئەپڵیکەیشنی فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراک، نزیکە 700 هەزار کەس مابوون خۆیان تۆمار بکەن، ئێستا دوای ئەو وادەیە دەکرێت ڕێژەکە کەمبووبێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن





