سەرۆک بارزانی پێشوازی لەو گەنجە کرد کە لە سەر ئاڵای کوردستان ئازار درابوو
- هەواڵ
- 15 تشرینی دووەم

سەرۆک بارزانی پێشوازی کرد لە کۆمەڵێک گەنجی دووزخورماتوو کرد
ئاڤا نیوز
لەمیانی پێشوازی لە چەند گەنجێکی دووزخورماتوو کە ڕۆژی هەڵبژاردن لەلایەن سوپای عێراق ئازار درابوون، سەرۆک بارزانی وتی، هیچ کەس و لایەنێک بۆی نییە سوکایەتی بە ئاڵای کوردستان بکات.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی 11-11-2025 لە کاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، چەند گەنجێکی کورد ئاڵای کوردستانیان بەرز کردەوە، دواتر یەکێک لەو گەنجانە لەلایەن سەربازێکی سوپای عێراق بە چەک هێرشی کرایە سەر و ئازار درا. دوای ئەوەی ئەم ڕووداوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کاردانەوەی زۆری دروست کرد، سوپای عێراق ڕایگەیاند ئەو سەربازەیان دەستگیرکردووە کە هێرشی کردە سەر گەنجە کوردەکە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بارەگای بارزانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە 15-11 لە پیرمام سەرۆک بارزانی پێشوازی کرد لە کۆمەڵێک گەنجی دووزخورماتوو، لەو دیدارە سەرۆک بارزانی وێڕای سوپاس و دەستخۆشی بۆ بوێری و كوردپەروەرییان جەختی لەوە كردەوە، لەپێناو ئاڵای كوردستاندا خوێن و قوربانییەكی زۆر دراوە، ئاڵای كوردستان ئاڵای هەموو كوردێكە و هەر كوردێك مافی دەستووری و یاسایی خۆیەتی كە شانازی بە ئاڵا و پیرۆزییەكانی گەلەكەی بكات.
سەرۆک بارزانی ئەوەشی وتووە، هیچ كەس و لایەنێكیش بۆی نیە لەژێر هیچ بیانوویەك سووكایەتی بە ئاڵای كوردستان بكات یان ڕێگری لە هەڵكردنی بكات.
باکگراوند: ڕۆژانی بانگەشە و ڕۆژی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، چەندین ڕووداوی پەیوەست بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە پردی و دووزخورماتوو تۆمار کران، بەشێکیان لەلایەن سوپای عێراق و بەشێکی دیکەیان لەلایەن حزبێکی تورکمانی ئەنجام دران.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 26 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 51 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






