ئەو ژنە کاندیدەی داوای لە هاندەرانی بەرشەلۆنا کرد دەنگی پێ نەدەن، دەرنەچوو

شەیری بکە لە:
ئەو ژنە کاندیدەی داوای لە هاندەرانی بەرشەلۆنا کرد دەنگی پێ نەدەن، دەرنەچوو

مەروە حامید لەسەر لیستی هاوپەیمانیی تەفەووق

ئاڤا نیوز 

ئەو ژنە کاندیدەی کە لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردن داوای کردبوو، هاندەرانی بەرشەلۆنا دەنگی پێ نەدەن، تەنیا 515 دەنگی بەدەستهێنا و بەمەش دەرنەچوو.

چیرۆکی سەرەکی: لە کەمپەینی بانگەشەی هەڵبژاردنەکان بۆ پەرلەمانی عێراق، مەروە حامید، کاندیدی لیستی تەفەووق لە لێدوانێکی سەیردا کە کاردانەوەی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا، بە ئاشکرا داوای لە هاندەرانی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی کرد کە دەنگی پێنەدەن، ئەمەش وەک هەڵوێستێکی تاک و جیاواز لە پرۆسەی هەڵبژاردندا دەرکەوت.

زانیاریی بەدەستهاتوو: دوای ئەوەی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردن لەلایەن کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بڵاوکرایەوە، مەروە حامید تەنیا 515 دەنگی بەدەستهێنا، بەمەش نەیتوانی دەنگی پێویست بۆ پەرلەمانی عێراق بەدەستبهێنێت.

زانیاریی زیاتر: مەروە حامید لەسەر لیستی هاوپەیمانیی تەفەووق بە ژمارە 17 لە پارێزگای سەڵاحەددین کاندید بوو.

ئەمەش بزانە: مەروە حامید هەر لە چوارچێوەی بانگەشەی هەڵبژاردن ئەوەشی ڕاگەیاندبوو، ئەگەر لە هەڵبژاردن دەنگی پێویستی بەدەستهێنا و بۆ پەرلەمان سەرکەوت، پرۆسەی هاوسەرگیری بۆ 150 گەنجی هاندەری ڕیال مەدرید پێکدەهێنێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ