
ئومێد خۆشناو لەکاتی دانانی بەردی بناغەی پۆندەکە، وێنە: ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر
ئاڤا نیوز
حکومەتی هەرێمی کوردستان گهورهترین پۆند لە سەر ئاستى ههرێمی كوردستان لە بنەسڵاوە دروست دەکات و توانای کۆکردنەوەی 3 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە.
چیڕۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ شەممە بەردی بناغەی پۆندیک لە قەزای بنەسڵاوە دانرا، توانای گلدانەوەی سێ ملیۆن مەتر سێجا ئاوی ھەیە و بە گەورەترین پۆندی هەرێمی کوردستان دادەنرێت.
ڕاگەیێراوی فەرمی: بەپێی ڕاگەیێنراوێکی پارێزگای هەولێر، پۆندەکە بەگوژمەی سێ ملیار و 856 ملیۆن لە سەر بودجەی وەبەرهێنانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاودێری هەولێر، بەشێوەی بەڵێندەرایەتی جێبەجێ دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: درێژی پۆندەکە 360 مەتر و بەرزییەکەى 17 مەترە، توانای کۆکردنەوەی سێ ملیۆن مەتر سێجا ئاوی باران و کانیاوەکانی ھەیە. بەتەواوبوونى ڕۆڵی زۆری لە بەرزکردنەوەی ئاستی ئاوی ژێرزەوی و بەرەنگاربوونەوەی وشکەساڵی، دروستکردنی زهوی بهرئاو دەبێت، هاوکات ناوچهكە لە مەترسی لافاو دەپارێزێت و دەبێتە ناوچەیەکی گەشتیاریی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان گرنگییەکی تایبەتی بە دروستکردنی پۆند و بەنداو داوە، لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا دەیان پۆند و بەنداو دروستكراون و دەیانیشیان لە جێبەجێکردندان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 12 خولەک لەمەوپێش
بەوێنە؛ ڕێگای گۆمەسپان - سماقووڵی
- کولتوور
- 38 خولەک لەمەوپێش
کچەکەی عەلی شەمخانی بە دەستووری ڕۆژئاوای هاوسەرگیری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
کچەکەی عەلی شەمخانی بە دەستووری ڕۆژئاوای هاوسەرگیری دەکات
38 خولەک لەمەوپێش
کاروانی ئاوەدانی کابینەی نۆیەم بەردەوامە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەپڵیکەیشنی پسوولەی خۆراک کارا دەکرێتەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجانی شارەزوو سەرقاڵی هەنار ڕنینن
3 کاتژمێر لەمەوپێش
گوندێکی باکووری کوردستان وەک یەکێک لە گوندە گەشتیارییەکانی جیهان هەڵبژێردرا
12 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
هاووڵاتییەکی ئاکرێ گوندەکەی کردووە بە دارستان؛ 55 ساڵە خەریکی نەمام چاندنە
- ژینگە
- 12 تشرینی یەکەم
كابینەی نۆیەم 266 ملیار دیناری بۆ ئاسایشی ئاو خەرج كردووە