
ڕێگای گۆمەسپان - سماقووڵی
ئاڤا نیوز
کاروانی ئاوەدانی لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە و ڕێگایەکی دیکەی گرنگ و ستراتیژیی دەخرێتە خزمەتی هاونیشتمانیان و دەیان هەزار گەشتیارەوە.
وێنە گەورەکە: کۆمپانیای هیمن گرووپ کارەکانی ڕێگای گۆمەسپان - سماقووڵی تەواو کردووە و شەقامەکە بەڕووی شۆفێر و هاووڵاتیاندا دەکرێتەوە، کە ئاسانییەکی تەواو بۆ دانیشتووانی سنوورەکە دەکات و ناوچەکە دەبێتە شوێنێکی دیار و سەرنجڕاکێشی گەشتیاری لە کوردستان و عێراق.
لێدوانە فەرمییەکان: ئومێد خۆشناو - پارێزگاری هەولێر بە ئاڤای ڕاگەیاند: ڕێگاکە لە چوارچێوەی گەشەپێدانی بەنداوی گۆمەسپانە، پڕۆژەیەكی ستراتیژی و گرنگی گەشتیاری و پەرەپێدانی ئابوورییە و بەگوژمەی 210 ملیار دینارە.
ئەمیر عەبدولخالق، بەڕێوەبەری پڕۆژەکانی ڕێگاوبانی کۆمپانیای هێمن گرووپ بە ئاڤای وت: درێژیی ڕێگاکە 22 کیلۆمەتر دەبێت، دوو سایدەکە لە دوو ڕێڕەو لەگەڵ ڕێڕەوێکی فریاگوزاریی بە پانی 10 مەتر بۆ هەر ئاراستەیەک پێکدێت، چواڕیانی گۆمەسپان بە ڕێگای سەرەکیی سماقووڵی دەبەستێتەوە، بە دەوری بەنداوی گۆمەسپاندا دەسووڕێتەوە.
زانیاریی زیاتر: شەقامەکە شەش ژێر پرد و سێ بەرزە پردی تێدایە، 70 ئاوبەری سندووقی بە درێژی و قەبارەی جیاواز لەخۆدەگرێت، 300 هەزار تۆن ماددەی پۆلیمەری تێدا بەکارهاتووە. لە سەرەتای دەستپێکردنی پڕۆژەکەوە 600 ئامێری جۆراوجۆر و دوو هەزار كرێكار و كارمەندی خۆماڵی کاریان تێدا کردووە.
ئەمەش بزانە: لە ساڵانی ڕابردوو کۆمەڵێک ڕێگای نوێ و ستراتیژی بەپێی ستانداردە جیهانییەکان لە ناوچە جیاوازەکانی کوردستان دروست کراون و چوونەتە خزمەتی هاونیشتمانیانەوە، کە کاریگەریی ئەرێنی و ڕاستەوخۆیان لەسەر کەمکردنەوەی ڕووداوەکانی هاتووچۆ و کەمکردنەوەی ژمارەی قوربانیان هەبووە، بەمەش گیانی هاونیشتمانیان پارێزراوتر بووە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەک لە کەلار بەشێوازێکی جیاواز وانە دەڵێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
3 کانوونی یەکەم

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
3 کانوونی یەکەم

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
2 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەک لە کەلار بەشێوازێکی جیاواز وانە دەڵێتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران مانۆڕی سەربازی دەکات و هۆشداریی دەداتە ئەمریکا






