
ئاڤا نیوز
لە چەند ڕۆژی داهاتوودا جارێکی دیکە ئەپڵیکەیشنی پسوولەی خۆراک لە هەرێمی کوردستان کارا دەکرێتەوە، لە قۆناغی داهاتوو هاونیشتمانیان جگە لە خۆتۆمارکردن دەتوانن چەند مامەڵەیەکی دیکە لەنێو ئەپلیکەیشنەکە ئەنجام بدەن.
وێنە گەورەکە: بەمەبەستی ئاسانکاری لە ڕاییکردنی مامەڵەی هاووڵاتیان پسوولەی خۆراک بە ئەلیکترۆنی کرا، لەماوەیەکی کەمدا 87%ـی هاونیشتمانیانی هەرێمی کوردستان ناوی خۆیان تۆمارکرد، ئەو بەشەی ماوە دوای کاراکردنەوەی ئەپلیکەیشنەکە دەتوانن خۆیان تۆماربکەن.
لێدوانی فەرمی: نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی؛ بەئاڤای گوت، "ڕاهێنان بە فەرمانبەرەکانمان تەواو بووە، تەنیا دابینکردنی پێداویستی لۆجیستی ماوە بۆ ئەوەی ڕێکارەکان دەست پێبکەن و ئەپلیکەیشنەکە کارا بکرێتەوە، ڕەنگە کۆتایی ئەم مانگە یان سەرەتای مانگی داهاتوو پرۆسەکە دەست پێبکاتەوە."
زانیاریی زیاتر: پێنج ملیۆن و 385 هەزار و 820 كەس كە پسوولەی خۆراكیان هەیە، چوار ملیۆن و 187 هەزار و 124 كەس پسوولەكانیان كردووەتە ئەلیکترۆنی، 13%ـی هاووڵاتیان ماون خۆیان تۆماربکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە قۆناغی دووەمدا چەند خزمەگوزارییەک بەردەست دەبن لەوانە؛ خزمەتگوزاریی مامەڵەی هاونیشتمانیان لە تۆماركردنی ناوی منداڵ و گواستنەوەی پسوولە لە بریكارێك بۆ بریكارێکی دیکە، یان لە شارێك بۆ شارێکی دیکە، هەروەها تۆماركردنی ئەو كەسانەی كە هاوسەرگیریان كردووە و پسوولەی خۆراكیان نییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: پیتاندنی یۆرانیۆم کەم دەکەینەوە ئەگەر سزاکان هەڵبگیرێن
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
تاران; ئەنقەرە و ڕیاز و قاهیرە لە دانوستانەکان ئاگادار دەکاتەوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی بارانبارینەوە بەشێکی ڕێگای هامڵتۆن ڕۆچووە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هاکان فیدان: دوای سووریا نۆرەی عێراقە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی چوار گۆڕ لە لایەن شارەوانی و ئاسایش و پۆلیسەوە گواسترانەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: پیتاندنی یۆرانیۆم کەم دەکەینەوە ئەگەر سزاکان هەڵبگیرێن
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
تاران; ئەنقەرە و ڕیاز و قاهیرە لە دانوستانەکان ئاگادار دەکاتەوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی بارانبارینەوە بەشێکی ڕێگای هامڵتۆن ڕۆچووە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هاکان فیدان: دوای سووریا نۆرەی عێراقە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی چوار گۆڕ لە لایەن شارەوانی و ئاسایش و پۆلیسەوە گواسترانەوە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو گەنجی قەڵادزێ دوای مانگێک لە سەنگەرەکانی ڕۆژئاوا گەڕانەوە






