
وێستگەی وزەی ئەتۆمی ئێران
ئاڤا نیوز
محەممەد ئیسلامی، سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران، ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ کەمکردنەوەی ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم دەربڕی، بە مەرجێک تەواوی سزاکانی ئەمریکا و ئەورووپا هەڵبگیرێن.
چیرۆکی سەرەکی: محەممەد ئیسلامی، سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران، ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی ئامادەیە ڕێژەی پیتاندنی یۆرانیۆمی (60%) کەم بکاتەوە، بەڵام ئەمە بەستراوەتەوە بەوەی کە ئایا ئەمریکا و ئەورووپا هەموو سزاکانی سەر ئێران هەڵدەگرن یان نا. سەرۆکی وزەی ئەتۆمیی ئێران بە تووندی ئەو دەنگۆیانەی ڕەت کردەوە کە دەڵێن ئێران یۆرانیۆمە پیتێنراوەکەی دەنێرێتە دەرەوەی وڵات (بۆ وڵاتێکی سێیەم)، جەختی کردەوە کە ئەم بابەتە لە کارنامەی گفتوگۆکانیاندا نییە.
لێدوانی فەرمی: سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران، ڕایگەیاند: ئەگەری کەمکردنەوەی خەستیی یۆرانیۆمی پیتێنراو بۆ خوار 60% لە ئارادایە، بەڵام وەک کارتێکی گوشار بەرامبەر هەڵگرتنی سزاکان بەکاری دەهێنین؛ بابەتی ناردنە دەرەوەی یۆرانیۆم بۆ وڵاتێکی سێیەمیش ئەسڵەن لە کارنامەی گفتوگۆکانماندا نییە.
زانیاریی زیاتر: پێش ئەوەی لە حوزەیرانی 2025 هێرش بکرێتە سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران، تاران یۆرانیۆمی تا ئاستی 60% دەپیتاند، کە زۆر لەو ئاستە بەرزتر بوو (3.67%) کە لە ڕێککەوتننامەی 2015 بڕیاری لەسەر درابوو. ڕۆژئاوا دەڵێت ئەو بڕە یۆرانیۆمەی ئێستا لای ئێرانە (نزیکەی 400 کیلۆگرام) بەسە بۆ دروستکردنی زیاتر لە 9 بۆمبی ئەتۆمی ئەگەر بگەیەنرێتە ئاستی 90%.
ئەمەش بزانە: لە بەرامبەردا ئەمریکا داوای "سفر پیتاندن" دەکات، ئەمەش مەرجێکە کە تاران تاوەکو ئێستا بە تووندی ڕەتی دەکاتەوە و بە مافی نەتەوەیی خۆی دەزانێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تاران; ئەنقەرە و ڕیاز و قاهیرە لە دانوستانەکان ئاگادار دەکاتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی بارانبارینەوە بەشێکی ڕێگای هامڵتۆن ڕۆچووە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هاکان فیدان: دوای سووریا نۆرەی عێراقە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی چوار گۆڕ لە لایەن شارەوانی و ئاسایش و پۆلیسەوە گواسترانەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو گەنجی قەڵادزێ دوای مانگێک لە سەنگەرەکانی ڕۆژئاوا گەڕانەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تاران; ئەنقەرە و ڕیاز و قاهیرە لە دانوستانەکان ئاگادار دەکاتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی بارانبارینەوە بەشێکی ڕێگای هامڵتۆن ڕۆچووە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هاکان فیدان: دوای سووریا نۆرەی عێراقە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی چوار گۆڕ لە لایەن شارەوانی و ئاسایش و پۆلیسەوە گواسترانەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو گەنجی قەڵادزێ دوای مانگێک لە سەنگەرەکانی ڕۆژئاوا گەڕانەوە
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
جەنگ هەڵنەگیرساوە؛ ئەمریکا مانگانە 410 ملیۆن دۆلار دژی ئێران خەرج دەکات





