لە دوای 16ـی ئۆکتۆبەرەوە پارتی بارەگایەکی دیکە لە سنووری مەخموور دەکاتەوە
- کوردستان
- 19 تشرینی یەکەم
ئاڤا نیوز
وابڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە 19-10-2025, بۆ یەکەمجار لەدوای 16ـی ئۆکتۆبەرەوە بارەگای پارتی دیموکراتی کوردستان لە ناحیەی قەراجی سەر بە قەزای مەخموور بکرێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: لە دوای ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەری ساڵی 2017 سەرجەم بارەگاکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەشێکی زۆری ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان دەستیان بەسەرداگیرا، هەرچەند هێشتا بارەگاکانی پارتی ڕادەستی نەکراونەتەوە، بەڵام ئەم حیزبە ڕێکخستنەکانی بردووەتەوە ئەو ناوچانە و بارەگای نوێی کردووەتەوە.
لێدوانی فەرمی: سەنگەر کانەبی، بەرپرسی لقی 23ـی قەرەچوغی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئاڤا میدیای گوت: لە دوای 16ـی ئەمڕۆ بۆ یەکەمجار بارەگای پارتی لە سنووری قەراج دەکەینەوە، هەرچەندە ئێمە لە خەڵکی سنوورەکە دانەبڕابووین بەڵام دەمانەوێت ئەمڕۆ جارێکی دیکە ئاڵای کوردستان لە قەراج بەرز بکەینەوە.
بەرپرسی لقی 23ـی قەرەچوغی پارتی، ئەمانەشی گوت:
- لە ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەردەوامین و خەڵکی ئەم سنوورە ئومێدی گەورەی بە پارتی هەیە و لەم زۆرینەی خەڵکی ئەم سنوورە دەنگ و متمانەیان بە پارتی دووپات دەکەنەوە.
- لەبەر ئەوەی دەنگدەرانی سنوورەکەمان بەسەر هەردوو بازنەی هەولێر و نەینەوا دابەش بووە بۆیە لە بازنەی هەولێر یەک بەربژێر و بازنەی مەخموور چوار بەربژێرمان هەیە.
- پێکهاتەی خەڵکی سنوورکەمان لە پێکهاتەی کورد و عەرەبن بۆیە لە کۆی چوار بەربژێری بازنەی نەینەوا سێ بەربژێرمان لە پێکهاتەی عەرەبن.
- لە کابینەی نۆیەم خزمەتی زۆری جووتیارانی سنوورەکەمان کراوە و کار لەسەر جێبەجێ کردنی داوکاری و خواستی سنوورەکە کراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوشێوەی هەرێمی کورستان حکومەتی عێراق پێوەری زیرەکی کارەبا دادەنێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمینداری حیزبوڵڵا: چەکدانان قبوڵ ناکەین
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەربازانی سوپای ئەمریکا لە هەولێر نیشانەی "باجی جەنگی"ـیان پێدرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

توێژینەوەیەک: بەکارهێنانی مۆبایل بەر لە تەمەنی 12 ساڵی مەترسیدارە
12 کاتژمێر لەمەوپێش

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
3 کانوونی یەکەم

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
3 کانوونی یەکەم

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوشێوەی هەرێمی کورستان حکومەتی عێراق پێوەری زیرەکی کارەبا دادەنێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمینداری حیزبوڵڵا: چەکدانان قبوڵ ناکەین
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەربازانی سوپای ئەمریکا لە هەولێر نیشانەی "باجی جەنگی"ـیان پێدرا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی ئۆتۆمبێلێک دەکەوێتە خوارەوە و حەوت ئەندامی خێزانێک بریندارن






