
دوو سەرباز و تانکێکی هێزەکانی ئیسرائیل لە باشووری سووریا
ئاڤا نیوز
هەفتەیەکە ئیسرائیل بەچڕی بۆردوومانی پێگە گرنگ و ستراتیژییەکانی سووریای دەستپێکردووە و سنووری وڵاتەکەشی بەزاندووە.
وێنە گەورەکە: هەفتەیەکە چەکدارانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا کۆتاییان بە دەسەڵاتی بەشار ئەسەد هێناوە و سوپای ئیسرائیلیش بە تانک و زریپۆشەکانی سنوورەکانی سووریایان بەزاندووە، هاوکات لە ئاسمانەوە بۆردوومانی بنکە و بارەگاکانی وڵاتەکە دەکات.
لێدوانی فەرمی: بەدر مەلا ڕەشید، لێکۆڵەر لە ناوەندی لێکۆڵینەوەی ڕامان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: دوای کەوتنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد لە سووریا، ئیسرائیل لەڕێگەی زیاتر لە 400 شوێنی گرنگ و ستراتیژیی وڵاتەکەی لەناو بردووە.
ئەمەش بزانە: پێشتر ماتیو میلەر، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئیسرائیل گوتی: "ئۆپەراسیۆنەکەی ئیسرائیل کاتییە و وڵاتەکە بەرگری لە سنوورەکانی دەکات و ئەمانە کردەی سەربازی بەردەوام نین. هاوکات ئێمە پشتیووانی هەموو لایەنەکان دەکەین بۆ جێبەجێکردنی پابەندییەکانی ڕێککەوتنی ساڵی 1974 کە لەبارەی هێڵی جیاکردنەوەی سنووری وڵاتەکەی لەگەڵ سووریا بوو".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفەرمی لیستی کۆتایی ناوی کاندیدانی سەرۆککۆمار بڵاوکرایەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە 50 بەڵگە لەسەر تاوانەکانی سوپای عەرەبی سووریا بڵاودەکاتەوە
