حەوت حاڵەتی دزیکردن لەلایەن کارگوزارە بیانییەکان لە هەولێر تۆمار دەکرێن
- کوردستان
- 2024-12-21
ئاڤا نیوز
ئەمساڵ چەند حاڵەتێکی دزیکردن لەلایەن کارگوزارە بیانییەکان کە لە کۆمپانیا و ماڵەکاندا لە هەولێر کار دەکەن ڕوویانداوە. پۆلیسی هەولێریش پشتڕاستی دەکاتەوە.
وێنە گەورەکە: ئەمساڵ حەوت حاڵەتی دزیکردن لەلایەن ئەو کارگوزارە بیانییانە ڕوویداوە کە لە کۆمپانیا و ماڵەکاندا لە شاری هەولێر کاردەکەن، ئەویش بە بردنی پارە و زێڕ بووە کە قاسەکانیان بڕیوە و هەڵهاتوون.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر ڕاگەیاند: ئەو کەسە بیانیانەی کار دەکەن، گرێبەستیان لەگەڵ ماڵەکان و کۆمپانیاکان هەیە، هەروەها کۆپی پاسەپۆرت و ئیقامەیان لای ئەو کۆمپانیایە هەیە کە بۆ کوردستانی هێناون، بۆیە بە بەکارهێنانی ئەوانە دەتوانرێت گشتاندن بۆ فەرمانی دەستگیرکردنیان بکەین، لەهەمانکاتدا بەرلەوەی چووبێتنە دەرەوە، دەتوانین قەدەغەی چوونە دەرەوەیان لە فڕۆکەخانە و خاڵە سنوورییەکان بۆ بکەین.
بە وتەی سەرچاوەکەی پۆلیس، لەو حەوت حاڵەتە تەنیا یەک حاڵەتی دەستگیرکردن هەبووە، ئەویش کاری بۆ ژنێکی ئێرانی کردووە و بە چەند جارێک لەو پارەیەی بردووە کە لە ماڵەکەدا هەبووە، پلانی دانابوو لە ماوەی سێ ڕۆژدا هەڵبێت، بەڵام لە ڕێی کامێرای چاودێرییەوە پێی زانراوە و دەستگیر کراوە.
زانیاریی زیاتر: لەو حەوت دزییەی ئەمساڵ تۆمارکراون، بەشێک لەو شتانەی بردوویانە بەم جۆرە بووە: 77 وەرەقە، 123وەرەقە، حەوت مسقاڵ زێڕ و پێنج ملیۆن و 500 هەزار دینار.
ئەمەش بزانە: لەنێو ئەو کارگوزارانە، فلیپینی، ئەسیوبی، بەنگلادشی و ئەندەنووسی هەبوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
18 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێککەوتنی نوێ لەنێوان هەسەدە و دیمەشق لەبارەی حەسەکە و کۆبانی ڕاگەیێنرا
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە: سوپای عەرەبیی سووریا بە حەوت درۆن هێرشی کردە سەر حەسەکە و کۆبانێ






