
ژمارەیەک هاووڵاتیی سووری لە ئەڵمانیا کە بە هۆی ڕووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد ئاهەنگ دەگێڕن
ئاڤا نیوز
حکومەتی ئەڵمانیا هاوکاری دارایی پێشکەش بە هەر هاووڵاتییەکی سووریا دەکات کە ئاوارەی ئەڵمانیان و بیانەوێت بگەڕێنەوە سووریا.
وێنەگەورەکە: لە دوای ڕووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد لە سووریا، هاووڵاتیانی ئەو وڵاتە کە ئاوارەی وڵاتانی دیکەن دەگەڕێنەوە وڵاتەکەیان، ئەڵمانیا بۆ ئاسانکاریی و وەک هاندانێک بۆ گەڕانەوەیان هاوکاری داراییان پێشکەش دەکات.
لێدوانی فەرمی: وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، ئەڵمانیا خەرجی گەشتکردن بە بەهای 200 یۆرۆ و تێچووی دەستپێکردنی کار بە بەهای هەزار یۆرۆ بۆ هەر ئاوارەیەکی هاووڵاتی سووریا دابین دەکات کە ئارەزووی جێهێشتنی ئەڵمانیا دەکات.
ئەمەش بزانە: بەپێی ڕاپۆرتێکی پەیمانگای ئابووری ئەڵمانیا دەریدەخات، گەڕانەوەی پەنابەرانی سووری بۆ وڵاتەکەیان کاریگەری نەرێنی لەسەر ئابووری ئەڵمانیا دەبێت و کێشە بۆ ئەو کەرتانە دروست دەکات کە بەدەست کەمیی هێزی کارەوە دەناڵێنن، چونکە 80 هەزار هاووڵاتیی سووریا وەک ئەندازیاری ئۆتۆمبێل و پزیشکی ددان و لە چەندین کەرتی دیکە کاردەکەن.
لەلایەکی دیکەوە: دوێنێ هەینی، ئانالینا بایربۆک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، بە یاوەری ژان نۆئێل بارۆت هاوتا فەرەنسییەکەی ، سەردانی دیمەشقیان کرد و جەختیان لە هاوکاری پێویست بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی سووریا کردەوە کە نوێنەرایەتی سەرجەم پێکهاتەکانی سووریا بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 33 خولەک لەمەوپێش
هاوپەیمانی عەزم دەرچوونی کاندیدەکەی پارتی لە دیالە ڕاگەیاند
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سبەی تیروپشک بۆ ناوی حەجخوازان دەکرێت
- کوردستان
- 55 خولەک لەمەوپێش
پەڵەی چاندنی گەنمی ئەمساڵ دەکەوێتە چ کاتێک؟
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

تاقیکردنەوەکانی نیوەی وەرزی یەکەم دەستپێدەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕۆژ کەریم بەبۆنەی یادی سلێمانییەوە گۆرانییەک بڵاو دەکاتەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

سلێمانی ئەو شارەی بزاوتی ڕۆشنبیری و پێگەیاندنی هونەری تێدا نەکوژاوەتەوە
14 تشرینی دووەم

ئەمریکا کۆتایی بە سککەی یەک سەنتی هێنا
14 تشرینی دووەم

بەوێنە؛ ژن و پیاوێک لە هەورامان پێکەوە کەلانە دروست دەکەن
14 تشرینی دووەم
- هەواڵ
- 33 خولەک لەمەوپێش
هاوپەیمانی عەزم دەرچوونی کاندیدەکەی پارتی لە دیالە ڕاگەیاند
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سبەی تیروپشک بۆ ناوی حەجخوازان دەکرێت
- کوردستان
- 55 خولەک لەمەوپێش
پەڵەی چاندنی گەنمی ئەمساڵ دەکەوێتە چ کاتێک؟
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامی هەوراز گوڵپی بۆ لایەنە کوردییە براوەکانی هەڵبژاردن






