ئاڤا نیوز
هەوراز گوڵپی ئەستێرەی دیاری ئاڤا میدیا لە دوای بەڕێوەچوونی پڕۆسەی دەنگدانی گشتیی، قسەی دڵی خەڵک دەکات و پەیامێکیش ئاڕاستەی براوەکانی هەڵبژاردن دەکات لەبارەی دانوستان بۆ پێکهێنانی حکومەت.
وێنە گەورەکە: 11ی11 دەنگدانی گشتیی بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق لە هەرێمی کوردستان و تەواوی عێراق بەڕێوەچوو، لەدوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانیشەوە براوەکانی هەڵبژاردن بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ گەڕی دانوستانەکانیان دەستپێدەکەنەوە.
پەیامی فەرمی: هەوراز گوڵپی ئەستێرەی دیاری ئاڤا میدیا لە گەشتی هەواڵەکانی سەعات حەوتی ئاڤا باسی لەوەکرد: شوکر ئەوە کێشەی ئاو و کارەبا نەما لە کوردستان، پڕۆژەی خزمەتگوزاریش لە زۆربەی بوارەکان بەردەوامن و وا جێبەجێ دەکرێن، ئەوەی ماوەتەوە کێشەی مووچەیە، ئەویش دەبێت لەم حکومەتەدا چارەسەر بکرێت.
- زەرورە، تەعامولی چەند ساڵی ڕابردووی حکومەتی عێراق لەگەڵ هەرێمی کوردستان بووبێتە ئەزموونێکی باش و دووبارە نەبێتەوە.
- ئێستا کورسی و هێزتان هەیە و لەبەغدا حسابتان بۆ ئەکرێ، سەرەتا پشتیوانی لایەنێک و شەخسێک بکەن بۆ پێکهێنانی حکومەت و ببێتە سەرۆکوەزیران و دوای ماوەیەک کابرا پابەندی ڕێکەوتنەکان نەبێ و مامەڵەی خراپ بێت لەگەڵ هەرێمی کوردستان.
هاووڵاتی کوردستان بە هاووڵاتی دەرەجە دوو تەماشا بکا، ئەبێ، ئەمجارە لەهەمو جارەکانی تر، جددی و شەفاف بن، مەرج و داوکارییتان هەبێ، هەر کەسێک دێتە سەر حوکم و پۆستی سەرۆکوەزیران وەردەگرێت، گرەنتی لێوەربگرن، نابێ هەڵەکانی حکومەتەکانی ڕابردووی عێراق دووبارە بکاتەوە.
- گرەنتی لێوەربگرن، پاش ماوەیەکی تر لەخۆی نەگۆڕێ و ڕێککەوتنەکان پێشێل بکا، گرەنتی لێوەربگرن، بودجە بنێرێ نەک هەرمانگەو تۆزێک پارە، یان هەر نەینێرێ و دەسی دەسیپێبکات.
- پشتیووانی هەرکەسێک دەکەن بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران، دەبێ گرەنتی ئەوەی لێوەربگرن وەکو هاووڵاتی دەرەجە دوو تەماشای هاوڵاتیانی کوردستان نەکا، گرەنتی لێوەربگیرێ، دەستوور وەکو خۆی جێبەجێ بکات، گرەنتی لێوەربگیرێ، ئەو زوڵم و ستەمەی لە خەڵکی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان دەکرێت، بەتایبەتی لە سنووری کەرکووک، نەمێنێ.
- ئینجا خەڵکێکی باش و بەجورئەت بنێرنە بەغدا لەناو حکومەتا بەجددی لەسەر مافەکانی خەڵکی کوردستان هەڵوەستە بکا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش
هاوسەرۆکی پەیەدە بۆ ئاڤا: هیچ سازشێک بۆ سووریا ناکەین
- عێراق
- 38 خولەک لەمەوپێش
لاهور شێخ جەنگی: لە زیندانەوە ڕێککەوتن ناکەم
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش
هاوسەرۆکی پەیەدە بۆ ئاڤا: هیچ سازشێک بۆ سووریا ناکەین
- کوردستان
- 28 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لەگەڵ وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی كوەیت كۆدەبێتەوە
- عێراق
- 38 خولەک لەمەوپێش
لاهور شێخ جەنگی: لە زیندانەوە ڕێککەوتن ناکەم




