لە قامیشلۆ؛ دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە ڕۆژێکدا 200 نەخۆش چارەسەر دەکات

شەیری بکە لە:
لە قامیشلۆ؛ دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە ڕۆژێکدا 200 نەخۆش چارەسەر دەکات

هاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازی بارزانی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان

ئاڤا نیوز

تیمی پزیشکیی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە ڕۆژئاوای کوردستان، لە ڕۆژێکدا دەرمان و پێداویستیی پزیشکی بۆ زیاتر لە 200 نەخۆش دابین دەکات و چارەسەریان دەکات.

چیرۆکی سەرەکی: خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان و چارەسەرکردنی نەخۆشەکان لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە لە شاری قامیشلۆی ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوامن. تەنیا ئەمڕۆ زیاتر لە 200 نەخۆش لەلایەن تیمی پزیشکیی دەزگاکەوە پشکنینیان بۆ کراوە و دەرمان و چارەسەریی پێویستیان بۆ دابین کراوە؛ زۆربەی حاڵەتەکان پەتای وەرزی بوون و تووشی هەوکردنی ڕێڕەوی هەرس بوون، کە ژمارەیەکی زۆریان منداڵ بوون.

لێدوانی فەرمی: موسا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە (ئاڤا)ی ڕاگەیاند: "ئامانجە سەرەکییەکەمان ئەوەیە کۆمەک و هاوکارییە مرۆییەکان بە هەموو کوردانی ڕۆژئاوای کوردستان بگەیەنین؛ ئەوەی ئێمە دەیکەین ئەرکێکی نەتەوەیی و مرۆییە، نەک منەت."

٠ ڕوونیشی کردەوە، هەرچەندە چەندین بەربەست و ئاڵنگاری لەبەردەم ئەو ئامانجەماندا هەن، بەڵام دۆخی نالەباری دانیشتووانی ناوچە کوردنشینەکان وادەکات لە هەوڵدان نەوەستین.

٠ سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی ئاماژەی بەوەش کرد، جگە لە دابینکردنی دەرمان و پێداویستیی پزیشکی، هاوکات خۆراک، خێمە، جلوبەرگ، شیری منداڵان و پێداویستییە سەرەکییەکانی تری ڕۆژانە بۆ ئەو ئاوارانە دابین دەکەن کە ڕوویان لە شاری قامیشلۆ کردووە.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: