غەریب حەسۆ، هاوسەرۆکی پەیەدە
ئاڤا نیوز
هاوسەرۆکی پەیەدە دەڵێت، هیچ سازشێک بۆ حکومەتی دیمەشق ناکەین، ئەزموونی زۆرمان هەیە دەمانەوێت هەرێمی خۆمان بەڕێوەببەین. لەبارەی تۆم باراکیش دەڵێت، نایەوێت هەسەدە وەک هێزێکی ناوخۆی هاوبەشی سووریا سەیر بکات.
وێنە گەورەکە: تۆم باراک، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا، بۆ جاری سێیەم تەنها لەماوەی دوو هەفتەدا لەگەڵ مەزڵووم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هەسەدە کۆبوەوە کە جارێکیان لە دیمەشق و دووجاریش لە هەولێر بوو و دەربارەی دۆخی ئێستا ڕۆژئاوای کوردستان و دوایین پێشهاتەکان گفتوگۆیان کرد، ئەم کۆبوونەوانە لەکاتێکدان تەنها 48 کاتژمێر ماوە بۆ تەواوبوونی ماوەی ڕاگەیاندنی ئاگربەست و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ئەمریکا لە هەوڵی هێورکردنەوەی دۆخەکەدان و دەیانەوێت جارێکی دیکەش شەڕ ڕوونەداتەوە.
لێدوانی فەرمی: غەریب حەسۆ، هاوسەرۆکی پەیەدە بە ئاڤای گوت، دوای سەردانەکەی سەرۆک مەسعوود بارزانی بۆ ڤاتیکان و ئیتاڵیا هەوڵەکان بۆ ڕاگرتنی شەڕ زیاتر بوون.
- زۆر خۆشحاڵین بە پشتیوانییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ رۆژئاوا، پشتیوانییەکانی سەرۆک بارزانی بەرز دەنرخێنین.
- تۆم باراك، نایەوێت هەسەدە وەک هێزێکی ناوخۆی هاوبەشی سووریا سەیر بکات. لەبارەی کۆبووەکەی ئەمڕۆی نێوان تۆم باراک و مەزڵووم عەبدی هاوسەرۆکی پەیەدە دەڵێت، هەریەك لە ئەمریكا، فەرەنسا و بەریتانیا چاودێریی كۆبوونەوەكەی ئەمرۆی هەولێریان کردووە.
- ئەگەر ئەنجامی كۆبوونەوەكە لە بەرژەوەندیی كورد نەبێت، ڕەتی دەكەینەوە. دەبێت کورد وەک نەتەوە سەیر بکرێت نەک کەمینە، هیچ سازشێک بۆ حکومەتی دیمەشق ناکەین، ئەزموونی زۆرمان هەیە و دەمانەوێت هەرێمی خۆمان بەڕێوەببەین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 36 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا: دەستبەرداری کورد نابین
- جیهان
- 40 خولەک لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان داوای ئاگربەستی دەستبەجێ لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 17 خولەک لەمەوپێش
ئەردۆغان و پزیشکیان پرسی سەقامگیریی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن
- هەواڵ
- 36 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا: دەستبەرداری کورد نابین
- جیهان
- 40 خولەک لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان داوای ئاگربەستی دەستبەجێ لە سووریا دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە قامیشلۆ؛ دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە ڕۆژێکدا 200 نەخۆش چارەسەر دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لەگەڵ وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی كوەیت كۆدەبێتەوە



