مەسرور بارزانی لەگەڵ وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی كوەیت كۆدەبێتەوە

شەیری بکە لە:
مەسرور بارزانی لەگەڵ وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی كوەیت كۆدەبێتەوە

کۆبوونەوەی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، و خەلیفە عەبدوڵڵا عەجیل، وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی كوەیت

ئاڤا نیوز

سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، و خەلیفە عەبدوڵڵا عەجیل، وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی كوەیت جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارەكانی وەبەرهێنان و ئاڵوگۆڕی بازرگانی دەكەنەوە.

چیرۆكی سەرەكی: لەچوارچێوەی بەشداریكردنی لە كۆڕبەندی ئابووریی جیهان لە داڤۆسی سویسڕا، ئەمڕۆ پێنجشەممە 22ـی یەكی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ خەلیفە عەبدوڵڵا عەجیل، وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی وڵاتی كوەیت كۆبووەوە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی بڵاوكراوەی فەرمیی ماڵپەڕی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە كۆبوونەوەكە، هەردوولا جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارەکانی وەبەرهێنان و ئاڵوگۆڕی بازرگانی کردەوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی لە داڤۆس، لەماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان، 16 دیدار و گفتوگۆی گرنگی لەگەڵ سەركردە و بەرپرسی باڵای وڵاتان ئەنجامداوە، جگە لەوەش ژمارەیەك دیداری لەگەڵ دیپلۆماتكار، سەرمایەدار و وەبەرهێنەران ئەنجامداوە، لە کۆبوونەوەکاندا دۆخی گشتیی و ئاسایش و سەقامگیری و دوایین گۆڕانکاریی و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە و پێشخستنەکانی ئابووریی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کران.

باکگراوند: ئەمساڵ بەهۆی ئاڵۆزییەکانی سووریا، ئەجێندای شاندی هەرێم لە ئابوورییەوە بۆ دیپلۆماسییەتی جەنگ و ئاشتیی گۆڕاوە تاوەکو ڕێگریی لە هەرەسهێنانی ئەزموونی ڕۆژئاوا بکرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ