لێدوانی فەرەنسا لەبارەی شەڕی ڕۆژئاوای کوردستان
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا جارێکی دیکە پشتگیریی خۆی بۆ کوردانی سووریا دووپات کردەوە و ڕایگەیاند، پاریس پابەندە بە پشتگیریکردن لە سووریایەک کە هەموو پێکهاتەکان لەخۆ بگرێت.
وێنە گەورەکە: فەرەنسا وەک یەکێک لە هێزە کاریگەرەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی، لە چەندین پرسی جیاوازدا بەردەوام پشتیوانی کوردان بووە، لە شەڕی دژ بە داعشیش پاڵپشت و پشتیوانییەکی بەهێزی هێزی پێشمەرگە و هەرێمی کوردستان بوو بە پێشکەشکردنی چەک و پشتیوانی لۆجستی و ڕاهێنانی هێزەکانی پێشمەرگە.
لێدوانی فەرمی: پاسکال کۆنفەڤرۆ، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا ڕایگەیاند: "دەستبەرداری کورد نابین، چونکە دەزانین چ قەرزێکیان لەسەر شانمانە؛ ئەوان برای هاوسەنگەری ئێمەن و پاریس پشتگیریی لە سووریایەک دەکات کە مافی هەموو پێکهاتەکان و کەمینەکانی تێدا پارێزراو بێت".
زانیاریی زیاتر: فەرەنسا لەم پەیامەیدا جەخت لەوە دەکاتەوە کە نابێت ئەو قوربانییانەی کورد لە شەڕی تێرۆردا داویانە فەرامۆش بکرێت و پێویستە لە هەر ڕێککەوتنێکی سیاسیی داهاتوودا، پێگەی کورد وەک هاوبەشێکی ڕەسەن بپارێزرێت تاوەکو ڕێگریی لە سەرهەڵدانەوەی توندڕەویی لە ناوچەکەدا بگیریێت.
باکگراوند: هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە ساڵی 2014ـەوە وەک هاوبەشێکی سەرەکیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی بە سەرۆکایەتیی ئەمریکا، ڕۆڵێکی یەکلاکەرەوەیان لە تێکشکاندنی داعشدا هەبووە. فەڕەنسا ساڵانێکی زۆرە پاڵپشتییەکی بەهێزی سیاسیی و سەربازیی پێشکەش بە کوردانی ڕۆژئاوا دەکات و هەمیشە وەک یەکێک لە نزیکترین هاوپەیمانەکانیان لە ئەوروپا ناسراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 22 خولەک لەمەوپێش
چیرۆکی هێرشی حکومەتی سووریا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان داوای ئاگربەستی دەستبەجێ لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 55 خولەک لەمەوپێش
ئەردۆغان و پزیشکیان پرسی سەقامگیریی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان داوای ئاگربەستی دەستبەجێ لە سووریا دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە قامیشلۆ؛ دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە ڕۆژێکدا 200 نەخۆش چارەسەر دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوسەرۆکی پەیەدە بۆ ئاڤا: هیچ سازشێک بۆ سووریا ناکەین
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لەگەڵ وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی كوەیت كۆدەبێتەوە




