
لۆگۆی هاوپەیمانی عەزم و وێنەی نازک ئەحمەد محەممەد
ئاڤا نیوز
هاوپەیمانی عەزم، ناوی ئەو 17 کاندیدەی بڵاوکردووەتەوە، کە لە بازنەکانی عێراق کورسی پەرلەمانیان مسۆگەرکردووە و ناوی کاندیدەکەی پارتی تێدایە کە لە دیالە کورسی بردووەتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: پارتی دیموکراتی کوردستان، یەک کاندیدی لە بازنەی دیالە هەبوو، ئەویش نازک ئەحمەد محەممەد بوو، کە لە چوارچێوەی هاوپەیمانی عەزمی موسەننا سامەڕایی کاندید، توانی دووەم کورسی هاوپەیمانێتییەکە لەسەر ئاستی پارێزگاکە مسۆگەر بکات.
زانیاریی بەدەستهاتوو: هاوپەیمانی عەزم لە بازنەی دیالە دوو کورسی بەدەستهێناوە، کورسی یەکەم بۆ ڕەعد دەهلکی ڕۆیشتووە، کورسی دووەم بە گوێرەی سیستمی سانتلیگۆ بەر ئافرەتێک دەکەوێت، کە بووەتە بەشی نازک ئەحمەد، کاندیدی پارتی لەنێو هاوپەیمانێتییەکە.
ئەمەش بزانە: نازک ئەحمەد، توانیویەتی حەوت هەزار و 921 دەنگی بەدەستبهێنیت، کە چوارەم دەنگی لیستەکەی و زۆرترین دەنگ لەسەر ئاستی ئافرەتی هاوپەیمانێتیەکە دەکات.
لەلایەکی دیکەوە: کورد لە دیالە خاوەنی یەک کورسییە، پێشووتر ئەو کورسییە بۆ یەكێتیی نیشتمانی کوردستان بوو، بەڵام لەم هەڵبژاردنە هیچ کورسییەکیان لەو پارێزگایە بەدەستنەهێناوە، بەگوێرەی بڵاوکراوەی مەڵبەندی خانەقینی حیزبەکە سەرەڕای بەدەستهێنانی سەرووی 29 هەزار دەنگ، نەیانتوانیوە کورسی لە بازنەی دیالە مسۆگەر بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 14 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 42 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






