
دیمەنی هۆڵێکی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
بەپێی ساڵنامەی خوێندنی وەزارەتی پەروەردە، سبەی لەسەرجەم ناوەندەكانی خوێندنی بنەڕەتی و ئامادەییەكان، تاقیكردنەوەی نیوەی وەرزی یەكەم دەستپێدەكات كە لەسەر 20 نمرە دەبێت.
بەپێی ساڵنامەی خوێندنی وەزارەتی پەروەردە، 30 رۆژی داهاتوو بۆ قوتابیان و بەخێوكارەكانیان زۆر گرنگ و هەستیار دەبێت، بەوپێیەی لەماوەی مانگێكدا دوو زنجیرە تاقیكردنەوە ئەنجام دەدەن، یەكەمیان تاقیكردنەوەكانی نیوەی وەرزی یەكەم دەبێت و دووەمیان تاقیكردنەوەی كۆتایی وەرزی یەكەمە كە بڕیارە رۆژی 15تا 24ـی 12ـی 2025 بەڕێوەبچێت.
وێنە گەورەكە: ساڵانە پێش دەستپێكردنی دەوام و ساڵی نوێی خوێندن، وەزارەتی پەروەردە ساڵنامەی خوێندن دادەڕێژێت، ئەو ساڵنامەیە پلان و نەخشەڕێگا و بنەمای دەوامی ناوەندەكانی خوێندن و تاقیكردنەوەكانە، ساڵێكی تەواوی خوێندن بەپێی ئەو ساڵنامەیە دەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی ساڵنامەی خوێندنی وەزارەتی پەروەردە، تاقیكردنەوەكان بەمجۆرەیە:
وەرزی یەكەم
16 تا 23ـی 11ـی 2025 تاقیكردنەوەی نیوەی وەرز.
15 تا 24ـی 12ـی 2025 تاقیكردنەوەی كۆتایی وەرز
21 تا 23ـی 12ـی 2025 هەڵسەنگاندنی چوارەمی وەرزی یەكەمی
وەرزی دووەم
16 تا 26ـی 2ـی 2026 تاقیكردنەوەی نیوەی وەرز
12 تا 23ـی 4ـی 2026 تاقیكردنەوەی كۆتایی وەرز بۆ پۆلی نۆ و 12
03ـی 05ـی 2026 هەڵسەنگاندنی چوارەمی وەرزی دووەمی بازنەی یەكەم
03ـی 05ـی 2026 تاقیكردنەوەی كرداری پیشەییەكان
9 تا 18ـی 5ـی 2026 تاقیكردنەوەی كۆتایی وەرزی دووەمی پۆلە ناكۆتاكان
9 تا 21ـی 5ـی 2026 تاقیكردنەوەی خولی یەكەمی نیشتمانی پۆلی نۆ
4 تا 29ـی 6ـی 2026 تاقیكردنەوەی خولی یەكەمی پۆلی 12ی ئامادەیی
14 تا 30ـی 6ـی 2026 تاقیكردنەوەی خولی دووەمی نیشتمانی پۆلی نۆ
14 تا 30ـی 6ـی 2026 تاقیكردنەوەی خولی دووەمی پۆلە ناكۆتاكان
4 تا 20ـی 8ـی 2026 تاقیكردنەوەی خولی دووەمی پۆلی 12ی ئامادەیی
زانیاریی زیاتر: دەستپێكی خوێندنی ئەمساڵ لە ڕێككەوتی 21-9-2025 بوو. هەروەها پشووی وەرزی یەكەم 25-12-2025 تا 03-01-2026 دەبێت.
ئەمەش بزانە: كۆی ڕۆژانی خوێندن لە وەرزی یەكەم 67 ڕۆژ دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 26 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 51 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






