وەزارەتی پەروەردە بۆ یەکەمجار بە ئۆنڵاین ئەنجامی تاقیکردنەوەکان ڕادەگەیێنێت
- کوردستان
- 18 کانوونی دووەم
ساتی ڕاگەیاندنی خزمەتگوزاریی ئی – هەڵسەنگاندن لە لایەن وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وێنە - ڕاگەیاندنی وەزارەتی پەروەردە
ئاڤا نیوز
تاقیکردنەوەی نیوەی وەرزی قۆناغە ناکۆتاکانی خوێندن تەواوبوون، بۆیەکەمین جار وەزارەتی پەروەردە بە ئۆنلاین و لەڕێگەی ئەپلیکەیشنێکەوە نمرەکانیان پێدەداتەوە.
وێنە گەورەکە: وەزارەتی پەروەردە خزمەتگوزاریی دیجیتاڵی "ئی-هەڵسەنگاندن" کە بە زمانەکانی کوردی شێوەزاری (سۆرانی و بادینی)، زمانی عەرەبی، تورکمانی و سریانی لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنێکی مۆبایل بەردەست دەکات، لەڕێگەیەوە کەسوکاری قوتابییان دەتوانن ئاگاداری هەموو چالاکییەکانی منداڵەکانیان بن، هەر لەو ڕێگەیەشەوە نمرەکانیان بڵاودەکاتەوە.
لێدوانی فەرمی: د.ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردە بە ئاڤای گوت، "ئەگەر زۆرە پێش وەرگرتنەوەی کارت لە قوتابخانە، نمرەی قوتابیان لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنی ئی - هەڵسەنگاندنەوە بدرێتەوە."
ئەمەش بزانە: لە خزمەتگوزاریی ئی – هەڵسەنگاندن، هەر قوتابییەک وشەی بەکارهێنەر و وشەی تێپەڕی تایبەت بەخۆی هەیە و هیچ کەسێک ناتوانێت نمرە و زانیارییەکانی یەکێکی دیکە ببینێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ڕۆژ کەریم بەبۆنەی یادی سلێمانییەوە گۆرانییەک بڵاو دەکاتەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

سلێمانی ئەو شارەی بزاوتی ڕۆشنبیری و پێگەیاندنی هونەری تێدا نەکوژاوەتەوە
14 تشرینی دووەم

ئەمریکا کۆتایی بە سککەی یەک سەنتی هێنا
14 تشرینی دووەم

بەوێنە؛ ژن و پیاوێک لە هەورامان پێکەوە کەلانە دروست دەکەن
14 تشرینی دووەم

ئەو ژنە کاندیدەی داوای لە هاندەرانی بەرشەلۆنا کرد دەنگی پێ نەدەن، دەرنەچوو
13 تشرینی دووەم
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
بەرگریی شارستانیی سۆران هاونیشتمانییان لە مەترسییەک ئاگادار دەكاتەوە






