
تیمێکی سەربازی ئەڵمانیا یارمەتی ژمارەیەک برینداری ڕێگەی کۆیە دەدات
ئاڤا نیوز
لەڕێگەی نێوان هەولێر - كۆیە و لەنزیك گوندی گۆمەتاڵ، سێ ئۆتۆمبێل خۆیان پێكدادەدەن، بەهۆیەوە پێنج كەس بە سەختی بریندار دەبن و تیمێکی سەربازی ئەڵمانیا بەهانایانەوە دەچن.
چیرۆكی سەرەكی: لە ساتەوەختی ڕووداوەكە كاروانێكی سەربازی ئەڵمانیا كە ئەركی مەشق و ڕاهێنانی هێزەكانی پێشمەرگەیان لەئەستۆدایە، بە شوێنی ڕووداوەكە تێپەڕدەبن، ئیتر فریاگوزاریی سەرەتایی بە بریندارەكان دەگەیەنن و چارەسەریی پێویستییان پێ دەدەن، تا دەگەیێندرێنە نەخۆشخانە.
ئەوەی لەبارەیەوە دەوترێت: ڕێگەی كۆیە-هەولێر بەهۆی زۆری ڕووداوەكانی هاتووچۆ و خراپی ڕێگەكە كە یەك سایدە و چاڵ و تاسەی زۆر تێدایە، بەڕێگەی مەرگ دەناسێنرێت و دەیان هاووڵاتی بوونەتە قوربانی.
خاڵی ئەرێنی: ئەوەندەی نەماوە هاونیشتمانیان بەیەكجاری لەمەترسی ئەو ڕێگەیە ڕزگاریان بێت، ئەوەش دوای تەواوبوونی پڕۆژە گەورەکەی مەسرور بارزانی، پڕۆژەی جووتسایدی هەولێر-كۆیە كە ئیشكردن لەپڕۆژەكە بە چڕی بەڕێوەدەچێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت