سەرۆکی لیستی کۆمەڵ دوای دەرنەچوونی؛ قۆناغی داهاتوو دەکەینە قۆناغی بەخۆداچوونەوە

شەیری بکە لە:
سەرۆکی لیستی کۆمەڵ دوای دەرنەچوونی؛ قۆناغی داهاتوو دەکەینە قۆناغی بەخۆداچوونەوە

محەممەد حەکیم، سەرۆکی لیستی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لە بازنەی سلێمانی

ئاڤا نیوز

 

محەممەد حەکیم، سەرۆکی لیستی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لە بازنەی سلێمانی دوای دەرنەچوونی و نەهێنانی دەنگی پێویست دەڵێت، "کۆمەڵی دادگەری، دەرفەتی باشی لەبەردەمدایە بۆئەوەی قۆناغی داهاتوو بکاتە قۆناغی بەخۆداچوونەوە و چاکسازیی لەهەر کەمتەرخەمی و هەڵەیەك".

 

وێنە گەورەکە؛ ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی بەرایی دەنگدانی تایبەت و گشتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بڵاو کردەوە. کۆمەڵی دادگەری ژمارەی دەنگەکانی لەچاو هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کەمی کرد و 49 هەزار و 754 دەنگی بەدەستهێنا، بەمەش تەنیا یەک کورسی پەرلەمانی عێراقی مسۆگەر کرد .


ڕاگەیێنراوی فەرمی؛ محەممەد حەکیم، سەرۆکی لیستی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لە بازنەی سلێمانی، لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك پەیامێکی بڵاوی کردووەتەوە و نووسیوویەتی،  "کۆمەڵی دادگەری، دەرفەتی باشی لە بەردەمدایە بۆئەوەی قۆناغی داهاتوو بکاتە قۆناغی بەخۆداچوونەوە و چاکسازیی لەهەر کەمتەرخەمی و هەڵەیەك".

 

زانیاریی زیاتر؛ لە بەشێکی دیکەی نووسینەکەیدا سەرۆکی لیستی کۆمەڵی دادگەری دەڵێت، "من وەك کاندیدێك ئەوەی توانیم و لەدەستم هات ئەنجامم دا، هەر چەند ئەنجامەکە بەدڵی ئێمە نییە بەڵام سوپاس بۆ خوای گەورە کە بەدەنگەکانی ئێوە کۆمەڵ لە پەرلەمانی بەغداد دانابڕێت. خۆم بە بەرپرسیار دەزانم لە ئێستا و داهاتوو داواکارم لە خودای باڵا دەست پشتیوانمان بێ و بەرچاوڕوونیمان پێ ببەخشێ و لە گوناه و کەمتەرخەمیمان خۆش بێت".

 

ئەمەش بزانە؛ کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بۆ ساڵی 2021، 86 هەزار و 901 دەنگی بەدەستهێنا  و  یەک کورسی لە بازنەی سلێمانی بردەوە. پاشان لە هەڵبژاردنی 2024ـی پەرلەمانی کوردستان، 59 هەزار و 831 دەنگی بەدەستهێنا، لە بازنەی هەولێر یەک کورسی و لە بازنەی سلێمانی دوو کورسی پەرلەمانی بردەوە، بەپێی ئەنجامە بەراییەکانیش بۆ هەڵبژاردنی 2025 پەرلەمانی  عێراق بۆ کۆمەڵ دڵخۆشکەر نەبوو ئەمەش دوای ئەوەی 49 هەزار و 749 دەنگی بەدەستهێنا و و تەنیا یەک کورسی پەرلەمانی بردەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ