ئەگەر هەیە کورسییەکانی هەولێر گۆڕانکاری بەسەردا بێت و پارتی کورسییەکی دیکە ببات
- هەواڵ
- 13 تشرینی دووەم

دیمەنێک لە شاری هەولێر لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی بڵاوکردەوە، پارتی لەسەر ئاستی پارێزگای هەولێر نۆ کورسی بەدەستهێناوە و بە جیاوازی 33 دەنگ کورسی دەیەمی لەدەستداوە، چەند وێستگەیەک ماون و ئەگەر هەیە گۆڕنکاری بەسەردا بێت.
چیرۆکی سەرەکی: پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی هەولێر، 269 هەزار و 118 دەنگی هێناوە لە پلەی یەکەمە، تاوەکو ئێستا نۆ کورسی مسۆگەر کردووە، ژمارەیەک وێستگە هەژمار نەکراون و ئەگەر زۆرە پارتی کورسی دەیەمی ئەو بازنەیە بباتەوە و یەکێتی لە سێ کورسییەوە ببێت بە دوو کورسی.
پێدراوە ڕاستییەکان؛ بەگوێرەی سیستمی سانتلیگۆ، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کورسی سێیەمی بە 19 هەزار و 460 دەنگ بردووە، کورسی دەیەمی پارتی 19 هەزار و 427 دەنگە، هێشتا 7 بۆ 8 وێستگە ماون دەنگەکانیان هەژمار بکرێت، ئەگەر هەیە ئەو کورسییە گۆڕانکاری بەسەردا بێت و بۆ پارتی بڕوات.
لێدوانی فەرمی: جەعفەر ئیمنیکی، بەرپرسی بەشی هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند: جیاوازی لەنێوان ئاماری تۆمارکراوی دەنگی ئێمە و ئاماری کۆمیسیۆن لە هەولێر هەیە، بەپێی ئاماری خۆمان بە پسولە تۆمارکراوە 370 هەزار و 489 دەنگمان هەیە، بەڵام بەگوێرەی ئاماری کۆمیسیۆن 369 هەزار و 118 دەنگ تۆمارکراوە، جیاوازییەکە هەزار و 351 دەنگە.
ژمارەکان وادەڵێن: بەگوێرەی ئەنجامی بەرایی کۆمیسیۆن 15 کورسییەکەی بازنەی هەولێر، بەمشێوەیە بەسەر لایەنە بەشداربووەکانی هەڵبژاردن دابەش بوون:-
پارتی: نۆ کورسی
یەکێتی: 3 کورسی:
هەڵوێست: 2 کورسی
نەوەی نوێ: یەک کورسی
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 25 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






