شاخەوان عەبدوڵڵا هۆکاری لەدەستدانی کورسییەکی کورد لە کەرکووک ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 13 تشرینی دووەم

لۆگۆی لیستە کوردییەکان لە کەرکووک لەگەڵ پەیکەری پێشمەرگە لە کەرکووک
ئاڤا نیوز
سەرۆکی لیستی پارتی لە کەرکووک دەڵێت، "بەهۆی لەدەستدانی کورسییەکی پەرلەمانی عێراق لە کەرکووک، بڕیاماندا سەرجەم ئاهەنگ و خۆشیی و چالاکییەک ڕابگرین، ئەم بابەتەش بەبێ لێکۆڵینەوە لێپرسینەوە تێناپەڕێت".
چیرۆکی سەرەکی: دوای 24 کاتژمێر لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق، ڕۆژی چوارشەممە، 12-11-2025، کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ڕاگەیاند.
پەیامی فەرمی: شاخەوان عەبدوڵڵا، سەرۆکی لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک، وێڕای ئەوەی سوپاسی خەڵکی کەرکووک و دەنگدەرانی پارتی کردووە بۆ سەرکەوتن، دەنگدان و ئەو متمانەیان کە بە لیستی 275 پارتیان کردووە، نووسیویەتی: "بەهۆی لەدەستدانی کورسییەکی کورد و پارتی لە شارەکە ، بڕیارماندا سەرجەم ئاهەنگ و خۆشیی و چالاکییەک ڕابگرین".
زانیاریی زیاتر: سەرۆکی لیستی پارتی لە کەرکووک ئاماژەشی بەوەکردووە، لەماوەی ڕابردوو باسمان لە مەترسیی لەدەستدانی کورسی شەشەمی کورد کردووە و دەمانگوت پێکهاتەی عەرەب بەشداریی کارایان دەبێت و پێویست دەکات سەرجەم کەرکووکییەکان بگەڕێنەوە کەرکووک و بەرنامەی چڕیش بۆ ئەو بابەتە دابنرێت ، بەڵام بەداخەوە کاری جدی و ئاسانکاری نەکرا بۆ ئەو بابەتە و ئەوەتا بەداخەوە بەهۆی کەمتر لە پێنج هەزار دەنگ کورسی دووەمی پارتی و کورسی شەشەمی کورد لەدەست درا، دڵنیام ئەم بابەتە بەبێ لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوە تێناپەڕێت.
ژمارەکان وادەڵێن؛ بەپێی ئامارە بەراییەکانی کۆمیسیۆن دەنگی لایەنە کوردستانییەکان لە کەرکووک بەمشێوەیە:
پارتی دیموکراتی کوردستان؛ 59 هەزار و 294 دەنگ
یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان؛ 178 هەزار و 629 دەنگ
نەوەی نوێ؛ 12 هەزار و 320 دەنگ
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 25 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






