مستەفا کازمی: عێراق پێویستی بە سیستمی سەرۆکایەتی و پێدانی کۆنفیدراڵی بە کورد هەیە
- عێراق
- 2 حوزەیران

مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق ڕایدەگەیێنێت کە سیستمی پەرلەمانی لە سەردەمی پاشایەتییەوە لە عێراق سەرکەوتوو نەبووە، بۆ پەیڕەوکردنی سیستمی سەرۆکایەتی دەکرێت بە پێدانی کۆنفیدراڵی دڵنیایی بە کورد بدرێت.
چیرۆکی سەرەکی: مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق لە دیدارێکی تەلەڤزیۆنیدا گۆڕانکاری لە سیستمی سیاسی لە عێراق بە پێویست دەزانێت و پێیوایە لە چوارچێوەی ئەو سیستمە سیاسییە دڵنیایی بە کورد بدرێت، چونکە ئەوان تاکە لایەن دەبن کە زەرەرمەند دەبن لەو سیستمە.
لێدوانی ڕۆژنامەوانی: مستەفا کازمی ڕایگەیاند: سیستەمی پەرلەمانی لە عێراقدا لە سەردەمی پاشایەتییەوە سەرکەوتوو نەبووە و بووەتە هۆی ناسەقامگیری، هەروەها لە وڵاتانی دیکەی جیهانیش بەهەمان شێوە.
بە وتەی کازمی بەشێکی زۆر لە سەرکردەکانی عێراق ئارەزووی سیستمی سەرۆکایەتی دەکەن، بەڵام ڕەنگە بە ئاشکرا باسی نەکەن. جەختیشی کردەوە لەسەر "پێویستی چاکسازی لە سیستەمەکەدا و بەدەستهێنانی متمانەی هاووڵاتیان پێی."
لە هەمان کاتدا: کازمی پێیوابوو ئەوەی لەو سیستمی سەرۆکایەتییەدا زیانمەندە، تەنیا کوردە، با بێین دڵنیایی بە کورد بدەین و پێیان بڵێین ئێمە دەمانەوێت سیستمی سەرۆکایەتی پەیڕەو بکەین، ئازادییەکی زیاتریش بە ئێوە دەدەین، بەڵام لە دوو پرسدا دەمانەوێت لەگەڵمان هابەش بن، سیاسەتی دەرەوە و بەگرییکردن لە وڵات.
چارەسەرەکان: سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق نموونە بە ئەزموونی هاوشێوە دەهێنێتەوە و دەڵێت: ئەزموونی هاوشێوەمان لە جیهاندا زۆرە، بە نموونە شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا، سکۆتلەندا، کە لەنێو شانشینی یەکگرتووە هاوکات ئێرلەندا. بۆچی ئازادیی زیاتر بە کوردەکان نەدرێت؟ پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا هەمیشە گرژیی و ئاڵۆزیی و کێشەی بەخۆیەوە بینیوە. بۆچی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە فیدراڵییەوە نەگوازینەوە بۆ کۆنفیدراڵی، یان فیدراڵییەتێکیان بە بەرفراونتر پێ نەدەین، کوردەکان دڵنیا بکەینەوە کە مافەکانیان پارێزراوە، نەک وەک ئەوەی ئێستا هەیە هاوشێوەی بابەتی مووچە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 34 خولەک لەمەوپێش
ئیمارات دەبێتە هاوبەشی کۆمپانیاکەی ترەمپ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیمارات دەبێتە هاوبەشی کۆمپانیاکەی ترەمپ
34 خولەک لەمەوپێش

سیستەمی خۆراکی ئەمریکا لە پشتبەستن بە کاربۆهیدراتەوە دەگۆڕێت بۆ پڕۆتین و چەوریی سروشتیی
55 خولەک لەمەوپێش

لەنجە؛ یەکەم کچی باشوور بۆ بەرگری لە نیشتمان ڕووی کردووەتە ڕۆژئاوای کوردستان
20 کاتژمێر لەمەوپێش

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
1 شوبات

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
1 شوبات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 9 خولەک لەمەوپێش
هێزەکانی ناوخۆی سووریا چوونە ناو گوندەوارەکانی کۆبانێ
- هەواڵ
- 16 خولەک لەمەوپێش
گەمارۆ لەسەر کۆبانێ هەڵگیرا و 20 بارهەڵگری هاوکاریی مرۆیی گەیشتە شارەکە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 34 خولەک لەمەوپێش
ئیمارات دەبێتە هاوبەشی کۆمپانیاکەی ترەمپ
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێکی چوارچێوەی هەماهەنگی لە هەولێرەوە چووە سلێمانی






