
فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی عێراقی. وێنە؛ هێڵی ئاسمانی عێراق
ئاڤا نیوز
بۆ جاری یازدەیەم، یەکێتیی ئەوروپا سزاکانی سەر هێڵی ئاسمانی عێراقی بۆ وڵاتانی ئەوروپا درێژکردەوە و لیژنەی گواستنەوە و گەیاندنی پەرلەمانی عێراقیش هۆکارەکەی دەخاتەڕوو.
وێنە گەورەکە: بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرجەکانی سەلامەتی و پێوەرەکانی فڕۆکەوانی مەدەنی و خراپی ژێرخانی فڕۆکەخانەکان، یەکێتیی ئەوروپا یازدە ساڵە سەرجەم گەشتەکانی هێڵی ئاسمانی عێراقی بۆ وڵاتانی ئەوروپا قەدەغە کردووە.
لێدوانی فەرمی: کاروان یاروەیس، ئەندامی لیژنەی گواستنەوە و گەیاندنی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: یەکێتیی ئەوروپا دەرفەتێکی زۆری بە عێراق داوە تاوەکو چاکسازی لە هێڵی ئاسمانی عێراق بکات و مەرجەکانی یەکێتیی ئەوروپا جێبەجێ بکات، بەڵام تاوەکو ئێستا دەسەڵاتدارانی فڕۆکەوانی عێراق پابەندی ڕێنماییەکانی یەکێتییەکە بۆ ئەو پرسە نەبوونە .
لەلایەکی دیکەوە: بەپێی ڕاپۆرتی پشکنەرە ئەوروپییەکان، عێراق هیچ گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی لە سیستەمی فڕۆکەوانی مەدەنی خۆیدا نەکردووە، وێڕای ئەوەی حکومەتی عێراق ڕایگەیاندووە کە 71%ـی پلانی چاکسازی پەیوەست بە پابەند نەبوون بە مەرجەکانی سەلامەتی و پەرەپێدانی ژێرخانی فڕۆکەخانە و فڕۆکەکان پەسەند کردووە.
كاریگهریی و لێكهوتهكان: درێژکردنەوەی سزاکانی سەر هێڵی ئاسمانی عێراق لەلایەن یەکێتیی ئەوروپاوە، کاریگەریی لەسەر ناوبانگی عێراق دەبێت و گەشتیاران متمانەیان بە هێڵی ئاسمانی عێراق نامێنێت ، ئەمەش زیانێکی ماددی زۆر بە ئابووری عێراق دەگەیێنێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 34 خولەک لەمەوپێش
ئیمارات دەبێتە هاوبەشی کۆمپانیاکەی ترەمپ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیمارات دەبێتە هاوبەشی کۆمپانیاکەی ترەمپ
34 خولەک لەمەوپێش

سیستەمی خۆراکی ئەمریکا لە پشتبەستن بە کاربۆهیدراتەوە دەگۆڕێت بۆ پڕۆتین و چەوریی سروشتیی
55 خولەک لەمەوپێش

لەنجە؛ یەکەم کچی باشوور بۆ بەرگری لە نیشتمان ڕووی کردووەتە ڕۆژئاوای کوردستان
20 کاتژمێر لەمەوپێش

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
1 شوبات

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
1 شوبات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 9 خولەک لەمەوپێش
هێزەکانی ناوخۆی سووریا چوونە ناو گوندەوارەکانی کۆبانێ
- هەواڵ
- 16 خولەک لەمەوپێش
گەمارۆ لەسەر کۆبانێ هەڵگیرا و 20 بارهەڵگری هاوکاریی مرۆیی گەیشتە شارەکە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 34 خولەک لەمەوپێش
ئیمارات دەبێتە هاوبەشی کۆمپانیاکەی ترەمپ
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێکی چوارچێوەی هەماهەنگی لە هەولێرەوە چووە سلێمانی





