ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەستبەسەر زیاتر لە 33 هەزار حەبی هۆشبەردا دەگرێت
- عێراق
- 4 حوزەیران

وێنەی ئاماژەیی ماددەی هۆشبەر
ئاڤا نیوز
دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە میانی دوو ئۆپەراسیۆنی جیاوازدا لە پارێزگای ئەنبار، دەست بەسەر زیاتر لە 33 هەزار حەبی هۆشبەردا دەگرێت و یەکێک لە "مەترسیدارترین بازرگانانی ماددە هۆشبەر"ـیش دەستگیر دەکات.
وێنە گەورەکە: زۆربوونی بەکارهێنان، بازرگانیکردن و بەرهەمهێنانی ماددە هۆشبەرەکان لە عێراق، بەشێوەیەک زیادی کردووە ڕێکخراوە خۆماڵی و نێودەوڵەتییەکان هۆشدارییان داوە لەوەی عێراق خەریکە ببێتە ناوەندێک بۆ بڵاوبوونەوەی ئەو ماددانە لە ناوچەکەدا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی دەزگاکە، هێزەکانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی دوو ئۆپەراسیۆنی ئەمنیی تایبەتیان لە پارێزگای ئەنبار ئەنجامدا کە بووە هۆی دەستبەسەرداگرتنی بڕێکی زۆر لە ماددە هۆشبەرەکان و دەستگیرکردنی ژمارەیەک تۆمەتبار.
شێوازی جێبەجێکردن: لە ئۆپەراسیۆنی یەکەمدا توانرا "یەکێک لە مەترسیدارترین" بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان کە داواکراو بوو، لە قەزای ڕومادی لە بۆسەیەکدا دەستگیر بکرێت و دەستیش بەسەر زیاتر لە سێ هەزار حەبی کەپتاگۆن و بڕێک ماددەی کریستاڵ دا گیرا.
لە ئۆپەراسیۆنی دووەمدا بە هاوکاری لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی و سەندیکای دەرمانسازان کۆگایەکی دەرمان کرایە ئامانج و دەستبەسەر زیاتر لە 30 هەزار حەبی کارتێکەری عەقڵی قاچاخ و دوو هەزار 500 دەرزی تراماڵی ڕێگەپێنەدراودا گیرا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تەنیا لە سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵ، هەزار و 559 بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان لە پارێزگاکانی عێراق جگە لە هەرێمی کوردستاندا دەستگیرکراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 13 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکی ئیسرائیل: ترەمپ شایەنی خەڵاتی ئاشتییە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 20 خولەک لەمەوپێش
حەماس بارمتە ئیسرائیلییەکان بە مەرج ئازاد دەکات
- هەواڵ
- 30 خولەک لەمەوپێش
تا ئێستا ڕێگاکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە لە حەلەب نەکراونەتەوە
- ژینگە
- 38 خولەک لەمەوپێش
دوای بەدواداچوونێكی ئاڤا چەند شوێنێکی قەزای خەبات پاک کرانەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
11 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم
- هەواڵ
- 13 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکی ئیسرائیل: ترەمپ شایەنی خەڵاتی ئاشتییە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 20 خولەک لەمەوپێش
حەماس بارمتە ئیسرائیلییەکان بە مەرج ئازاد دەکات
- هەواڵ
- 30 خولەک لەمەوپێش
تا ئێستا ڕێگاکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە لە حەلەب نەکراونەتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتان پێشوازی لە ڕێککەوتنی حەماس و ئیسرائیل بۆ غەززە دەکەن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ سەردانی ئیسرائیل دەکات