
بەکارهێنانی ئامێری OPS بۆ وەرگرتنی پارە
ئاڤا نیوز
ڕاوێژکارێکی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاشکرای دەکات، لە مانگی داهاتووەوە پێدانی پارەی کاش لە دامودەزگا حکومییەکانی قەدەغە دەکرێت و لە ماوەی داهاتوودا، چاکسازی لە کەرتی بانکی تایبەتدا دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: ساڵح سەلمان، ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بە ئاژانسی فەرمیی عێراقی ڕاگەیاند: حکومەتی عێراق کۆمپانیای "ئێرنست ئاند یۆنگ"ی ڕاسپارد بۆ دووبارە داڕشتنەوەی شەش حەوت بانکی حکومی کە بریتین لە بانکی پیشەسازی، بانکی خانووبەرە، بانکی ڕافیدەین و بانکی ڕەشید، بانکی بازرگانی عێراق(TBI) گرێبەستێکی جیای لەگەڵ (K2i)و KPMG) واژۆ کردووە بۆ یارمەتیدانی دووبارە داڕشتنەوەی پرۆسەکانی ناوخۆ و دەرەکی لەپێناو گونجاندنی لەگەڵ ستانداردە نێودەوڵەتییەکان.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: بانکی ڕافیدەین کە گەورەترین دامەزراوەی سەر بە حکومەتە لە عێراقدا، دەگۆڕدرێت بۆ (بانکی ڕافیدەینی یەکەم)، هاوکات پشکەکانی حکومەت لەم بانکە بۆ کەمتر لە 24% کەم دەکرێنەوە، ئەو پشکانەی کە دەمێننەوە پێشکەش بە بانکە ئەهلییەکان و وەبەرهێنەرانی نێودەوڵەتی دەکرێن. وابڕیارە تا کۆتایی ئەمساڵ پلانی داڕشتنەوە تەواو بکرێت و لەلایەن حکومەتی عێراقەوە پەسەند بکرێت.
ژمارەکان وا دەڵێن: بە وتەی ئەو بەرپرسە عێراق پێشکەوتنی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە لە بواری سیستمی پارەدانی ئەلیکترۆنی، بەجۆرێک لە ساڵانی 2018 و 2019دا ڕێژەی بەشداریی دارایی لە کەمتر لە 10٪ەوە بۆ نزیکەی 40٪ لە ئێستادا بەرزبووەتەوە.
- ژمارەی ئامێرەکانی خاڵی فرۆشتن گەیشتووەتە 60 بۆ 70 هەزار و ژمارەی هەژماری بانکیش بۆ 22-23 ملیۆن زیادیکردووە، ڕوونیشیکردەوە، لە مانگی تەمموزی 2025ەوە سەرجەم پارەدانەکانی حکومەت بەشێوەی ئەلیکترۆنی بەڕێوەدەچن و کۆتایی بە پارەدانی نەختینەیی لە دامودەزگاکانی حکومەت دێت.
زانیاریی زیاتر: لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2022ەوە سەرجەم حەواڵە بانکییەکان لە عێراق لە ڕێگەی پلاتفۆرمی بانکی ناوەندییەوە بە هاوکاری لەگەڵ یەدەگی فیدراڵی ئەمەریکا چارەسەر کراون، ئێستا عێراق هاوکاریی لەگەڵ 30 بانکی بانکی بیانیی هەیە، چاکسازییەکانی حکومەت ئامانجیان یەکخستن و گونجاندنی بانکە عێراقییەکانە لە سیستەمی دارایی جیهانیدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 57 خولەک لەمەوپێش
پێنجەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی سلێمانی کۆتایی دێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاندەرانی زاخۆ لە گەشتكردن لەگەڵ یانەكەیان بەرەو بەحرەین بێبەش دەبن
10 خولەک لەمەوپێش
کۆنترین ئێسکی دایناسۆری جیهان دەدۆزریتەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنێکی کورد لە بەدلیس ساڵانە چوار تۆن هەنگوین بەرهەم دەهێنێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە مێردین حەوشەیەکی مێژوویی 1500 ساڵە دەدۆزرێتەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنێک لە ئەرزەڕۆم هەر 45 ڕۆژ جارێک 75 تۆن قارچک بەرهەم دەهێنێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ: "شەڕ کۆتایی نەهاتووە"
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرماندەی هێزە میلیشیاییەکانی حوسییەکان کوژرا