فایلی خەڵک؛ سەدان پێشمەرگەی خانەنشینکراو داوای خەرجکردنی ئیکرامییەکەیان دەکەن
- کوردستان
- 28 تەممووز
ئاڤا نیوز
ئەو پێشمەرگانەی لە دوای شەڕی داعش خانەنشینکراون داوای خەرجکردنی ئیکرامییەکەیان دەکەن، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی پێشمەرگەش دەڵێت، "داوامان کردووە بە شێوەی قیست پارەمان پێ بدەن تا ئیکرامییەکەی پێ بدەین".
وێنە گەورەکە: نزیکەی 450 پێشمەرگە لە ساڵی 2018ـەوە خانەنشینکراون، وەک خۆیان دەڵێن ئەو کاتە ئیکرامییەی شەهیدان و کەمئەندامانی سەنگەر لەگەڵ بەشێکی خانەنشینانی پێشمەرگە دابەشکرا، "بەڵام بە ئێمەیان وت کە لەبەر دۆخی دارایی ئیکرامییەکەتان ڕاگیراوە، بەڵێننامەیان پێ پڕکردینەوە کە گوایە بەم نزیکانە دابەش دەکرێت، بەدواداچوونمان بۆ بکەن".
لێدوانی فەرمی: لیوای مافپەروەر حاجی مەلا ئەمین، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی پێشمەرگە لە وەزارەتی پێشمەرگە، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: داوامان لە ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی کردووە، بەشێوەی قیست مانگانە پێنج بۆ 10 ملیارمان پێ بدەن، بۆ ئەوەی بەسەر ئەو خانەنشینانە دابەشی بکەین.
- بڕی 53 ملیار دینارمان بۆ ئیکرامییەی ئەو پێشمەرگانە پێویستە، هەوڵدەدەین بۆ ئەمساڵ پارەکە وەربگرین و دەست بە دابەشکردنی بکەین، ئەگەرنا دەکەوێتە ساڵی ئایندە.
ئەوەی پێوستە بیزانیت: کۆی خانەنشینان لە هەرێمی کوردستان ژمارەیان نزیکەی 250 هەزار کەسە، نزیکەی 90 هەزاریان خانەنشینی پێشمەرگەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 9 خولەک لەمەوپێش
هیندستان دەست بەسەر سێ کەشتیی گواستنەوەی نەوتدا دەگرێت
- هەواڵ
- 30 خولەک لەمەوپێش
بەوێنە؛ 10ـەمین گەشتی زانستیی تورکیا بۆ جەمسەری باشوور
- عێراق
- 31 خولەک لەمەوپێش
حکومەتی عێراق دامەزراوە فەرمییەکانی دەباتە دەرەوەی شارەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ 10ـەمین گەشتی زانستیی تورکیا بۆ جەمسەری باشوور
30 خولەک لەمەوپێش

پێشبینییە فەلەکییەکان یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاری دەکەن
56 خولەک لەمەوپێش

کۆمپانیایەکی کۆری بە هەڵە 40 ملیار دۆلاری دراوی ئەلیکترۆنی بۆ بەکارهێنەرانی ناردووە
7 کاتژمێر لەمەوپێش

زانیاریی نوێ ئاشکرابوو؛ ئەسەد لەکاتی ڕاکردن چی بە شۆفێرەکەی وتووە و پووتین چۆن بێهیوای کردووە؟
19 کاتژمێر لەمەوپێش

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
7 شوبات
- جیهان
- 9 خولەک لەمەوپێش
هیندستان دەست بەسەر سێ کەشتیی گواستنەوەی نەوتدا دەگرێت
- هەواڵ
- 30 خولەک لەمەوپێش
بەوێنە؛ 10ـەمین گەشتی زانستیی تورکیا بۆ جەمسەری باشوور
- عێراق
- 31 خولەک لەمەوپێش
حکومەتی عێراق دامەزراوە فەرمییەکانی دەباتە دەرەوەی شارەکان
- جیهان
- 33 خولەک لەمەوپێش
یەکێتیی ئەوروپا بۆ دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران لەگەڵ تاڵیبان گفتوگۆ دەکات
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
گەمارۆی سەر کۆبانی 20 ڕۆژە بەردەوامە و 600 هەزار مەدەنی لە مەترسیدان
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
پێشبینییە فەلەکییەکان یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاری دەکەن






